باشە ئەوانەی ھەولێر و سوید بۆ؟
نزیکەی هەفتەیەکە رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لە سلێمانی لەلایەن گروپێکی میلیشیایی لە یاسا دەرچووی یەکێتی کە ئێستا سەربە حە.شدی شە.عبین رفێندراوە و چارەنوسی نادیارە
ئەوەی دەزانین کە لە سلێمانی کەس ناوێرێت قسەبکات یان نارەزایەتی دەربڕێت رێک دەڵێی کۆریای باکورە
بەڵام لەوە تێناگەین و نیشانەی پرسیاری هەیە، چالاکوان و دەزگا و رێکخراوەکانی هەولێر کە بەردەوام هات و هاوار دەکەن لەسەر ئازادی، باشە بۆ قسەیەک ناکەن سەیر و عەجایبە؟!
کەواتە دەرکەوت ئەوانی هەولێریش پارە لە نوسینگەی بافڵ جەلال حیسامەدین وەردەگرن
ئەی ئەو بەناو چالاکوانانەی سوید و بەلجیکا و ئەڵمانیا بۆ قسە ناکەن ؟؟
سبەش پێتان دەڵێم بەشدار چۆن رفێندراوە؟! کێ رفاندوویەتی و لەسەر داوای کێ و کێ بووە؟!
هانا چۆمانی