لە ئەبوو شەعبۆی پەكەكەوە بۆ ئەبوو شەعبۆكەی عەلی حەمەساڵح!

1 – نزیكەی 4 ساڵ لەمەوبەر و ڕێك لە رۆژی (16ی 2ی 2021)دا، دادگای 2ی تاوانه‌كان لە ھەولێر، بە گوێرەی مادەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی دەرچوو لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری سزادانی زیندانیكردنی بۆ ماوەی 6 ساڵ بۆ 5 تۆمه‌تباردەركرد كە لەناو دۆسێكەیاندا خۆیان دانیان بەوەدا نابوو ئەوان ھەڵساون بە وێنەگرتن و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كۆمەڵێك دامەزراوە و ئنجاش كەسانی بەرپرسی دامەزراوە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان، ئەم زانیاری و وێنانەشیان ناردووە بۆ (ئەبوو شەعبۆ) كە یەكێكە لە بەرپرسانی پەكەكە، بۆ ئەوەی پەكەكە ئەم وێنە و زانیارییانە بۆ تێكدانی ئاساییشی گشتی و خراپەكاری بەرامبەر ھەرێمی كوردستان بەكار بێنن.

دواتر دۆسێكەیان نێردرا بۆ دەستەی سزای دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان و ئەم دادگایەش، لە 28ی 4ی 2021 بڕیاری دادگای 2ی تاوانەكانی ھەولێری پەسەند كرد و ئیدانەكردن و سزادانی ئەو 5 تۆمەتبارەشی بۆ ماوەی 6 ساڵ بە سزایەكی گونجاو زانی، چونكە سزاكە شاییستەی رِادەی مەترسیداریی تاوانی سیخوڕیكردنی ئەو 5 كەسە بووە بەسەر دامەزراوە و بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان كە بۆ ئەبوو شەعبۆی پەكەكەیان ناردووە. ھەر بۆ بەبیرھێنانەوە، ھاندەرانی جەماعەتی بن چادرەكەی سلێمانی ئەو كاتانە بەم 5 كەسەیان دەگوت (چالاكوان!) خۆ ڕەنگە ڕاستیشیان كردبێت، چونكە سیخوڕیكردنیش ھەر چالاكییە و ئەوەی ئەو كارانە بكات دەشتوانرێت پێی بگوترێت چالاكوانی سیخوڕەوان!

2 – ئنجا ئێستاش دوای تێپەڕبوونی 4 ساڵ بەسەر سزادانی سیخوورەكانی سەر بە ئەبوو شەعبۆی پەكەكە، عەلی حەمەساڵح بە خۆی و شۆفێرەكەیەوە و لە گەرمەی ھەوڵدانی ھاندەرانی جەماعەتی بن چادرەكەی سلێمانی بۆ ئەوەی لە دێگەڵەوە بێنە ناو ھەولێری پایتەختی كوردستان و بەزم و ڕەزمی بن چادره‌كه‌ى سلێمانی كە لە ڕاستیدا چادرى ڕەیانی و كیلابیەكان بوو، بگوێزنەوە بۆ ھەولێر.

ئا لەم كاتەدا عەلی حەمەساڵح بە خۆی و شۆفێرەكەیەوە، ھەڵساوە ھەمان ڕۆڵی 4 ساڵ بەر لە ئێستای 5 سیخوڕە كۆنەكەی سەر بە ئەبوو شەعبۆی پەكەكەی بینیوە! چونكە ئەویش ھەڵساوە بە وێنەگرتنی دامەزراوە نێودەوڵەتی و یاسایی و ئەمنیەكانی ھەرێمی كوردستان و ئەم وێنانەش لای میدیای ئەبوو شەعبۆكانی سەر بە میلیشیا دز و تیرۆریستەكانەوە سەرھەڵدەدات!

جەمال عەبدوڵا

ھەواڵی زیاتر