كیلابیە دزەكە، میوانی تازەی بن چادرەكە!
لە درێژەی ئەو گاڵتەجاڕییانەی لەبن چادرەكەی گوایا (مووچەخۆرانی مانگرتوو!) ڕوو دەدات، سەردانی یوسف كیلابیە، جا لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆری ناوخۆمان یان زمانی عەرەبی نازانن یان زمانی كیلابی دەزانن بەڵام بەدواداچوونی ڕۆژانەیان نیە و ئاگاداری وردی دزخانەكەی ناو عێراقی كیلابیەكان نین، كاتێك كیلابی سەردانی بن چادرەكەی سلێمانی دەكات، وا دەزانن نیلسۆن ماندێلا یان مەھاتما غاندی سەردانی كردوون! و ئیتر دوای ئەو سەردانە، مێژوو بە بارێكی دیكەدا وەردەچەرخێت!
بەڵام ئایا سەردانی یوسف كیلابی بۆ سلێمانی و بن چادرەكە، ھی ئەوەیە شانازیی پێوە بكرێت یان مایەی داوەشین و ڕسواییە بۆ ئەوانەشی كە ڕێگەیان داوە ئەم كیلابیە سەردانی سلێمانی بكات؟ من ھیچ ناڵێم، ئەوەی دەیەوێت سەروسۆراخی یوسف كیلابی بكات با بچێت و بزانێت ھەر عەرەبەكانی عێراق خۆیان چی بە یوسف كیلابی دەڵێن؟
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، ڕاگەیەندنكارێكی دیار و بەناوبانگی عێراقە و لە خۆیەوە قسە ناكات، ئەم ئەحمەدە لە مانگی 9ی ساڵی 2024 واتە بەر لە 5 مانگ، دەنگێكی تۆماركراوی دزە دەكات و بەم یوسف كیلابیە دەڵێت: ”يا سارق، يا سافل، يا ناقص الغيرة والشرف وعدم القدرة على المواجهة!“
جا لەبەر ئەوەی ئەوانەی بن چادرەكە مامۆستان و لای خۆمەوە وام داناوە كە عەرەبی دەزانن ئەو دێڕە عەرەبیە وەرناگێڕمە سەر زمانی كوردی، بەڵام با خۆیان ئەو دێڕە عەرەبیە كە ھەر عەرەب خۆی بە كیلابیی گوتووە وەربگێڕن بۆ كوردی و ئنجا بزانن كێ ھاتووە بۆ لایان و كێ بووەتە تازەترین میوانیان!
جەمال عەبدوڵا