بەریتانیا و فەرەنساش ئەمەندەی کوردستان جاش و مشەخۆری لێبن دەڕووخێن

لەم چوار ساڵەی کابینەی نۆیەمدا مووچە درابێت لە فەزڵی«بەغداد»بووە و نەشدرابێت خەتای مەسرور بارزانی بووە.

بەریتانیا و فەرەنساش ئەمەندەی کوردستان جاش و مشەخۆری لێبن دەڕووخێن. ئەو زۆنە ڕاگەیاندنە ڕووخێنەرەی لەسەر کوردستان دانراوە، ئەگەر لەسەر«ئیمارات»دابنرایە ئێستا ئەوپەڕی لە لوبنان باشتر دەبوو. بە جددی خەڵک کە حاڵ و سوڵتەی باشە مەسەلە ئەوەیە کە حیزبی سەرجادە و بایکۆت، حیزبی پشت مایک و پێڕی مشەخۆر و بااڕانەی لای خۆمانیان لە ناو نییە.

کابینەی نۆیەمی حکومەت بە تایبەت خودی کاک«مەسرور بارزانی»لەم چوار ساڵەی ڕابوردودا تەنها بوو، کابینەیەک بوو جگە لە نەیار و ناحەزە کۆنەکانی پارتی، جۆرێک لە ناحەزی نوێیشی بۆ دروست بوون کە چینە مشەخۆرەکە بوون، ئەو چینەی کە ململانێی هەڵبژاردن و ڕێگای نامەشروع کردنی بە مووچەخۆر نەک شایستەیی خۆیان، هەڵبەت بەوانەی پارتی خۆیشیەوە، ئەمانە زۆربەیان لەم چوار ساڵە لەگەڵ هەوای باخەڵیان قسەیان کردووە، پارەیان پێبووبێت خەریکی قسەی زل بوون، پارەشیان لێبڕابێت پەلاماری کابینەی نۆیەم و خودی مەسرور بارزانیان داوە. هەرکات مووچە درابێت هەمووی بە یەک ئاواز: بە فەزڵی«بەغداد»یان زانیوە، مووچەش نەدرابێت بە خەتای«مەسرور بارزانی»یان زانیوە.

بۆیە بە بەهێز مانەوە و خۆڕاگری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەتا بۆ خودی کاک«مەسرور بارزانی»و دواتریش بۆ چینە دڵسۆز و ڕەنجدەرەکە و هەڵويستی کوردانەی خەڵکی کوردستان بووە. کارەکتەرێکی وەک مەسرور بارزانی توانیبێتی لە ناو ئەم هەموو دوژمن و جاش و مشەخۆر و ڕاگەیاندنە نامەسئولەدا دەست پێبکات و کاروانەکە بگەیەنێتە ئێرە، بێگومان دەشیباتە شوێنی بەرزتر.

ھەواڵی زیاتر