هێرشه‌كه‌ى ئێران چی به‌سه‌ر هات؟
به‌گوته‌ى به‌رپرسانى سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشه‌كان كراوه ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه ته‌نیا یازههراى پێویسته, به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئێران ترسی هێرشى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه, بۆ خۆده‌رباز كردن له‌و ئیحراجییه چاوه‌ڕوانى رێككه‌وتنى ئیرائیسل و ح0ماسه.
ده‌زگا ههواڵگیرییهكانى میسر و قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا له ده‌وحه نێوه‌ندگیرى ده‌كه‌ن بۆ ڕاگرتنى ئه‌و جه‌نگه, ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرا به ده‌ستكه‌وتی خۆى پیشانی بدات و هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام نه‌دات.
له مانگى چوارى ئه‌مساڵ ئێران وه‌ڵامى هێرش كردنه سه‌ر ئیسرائیلی دواخست له‌و كاته‌دا به هه‌مان شێوه‌ى ئێستا له ده‌وحه گفتوگۆ هه‌بوو بۆ ڕاگرتن و گۆتایی هاتنى جه‌نگ, ئه‌وكاتیش ئێران وه‌كو ئێستا چاوه‌ڕوان بوو رێككه‌وتنه‌كه سه‌ربگرێت و هێرش ئه‌نجام نه‌دات, به بیانۆى ئه‌وه‌ى كه له ئه‌نجامى فشاره‌كانى كۆمارى ئیسلامی ئێران ئیسرائیل ناچار كراوه كه رێككه‌وتن ئه‌نجام بدات و گه‌لی فه‌له‌ستین سه‌ركه‌وت.
زۆرى نه‌خایاند رێككه‌وتنه‌كه شكستى هێنا, ئێران ناچار بوو وه‌ڵامێكى گاڵته ئامێزى ئیسرائیل بداته‌وه, 350 مووشه‌ك و درۆنى ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد به‌ڵام پێش گه‌یشتنیان %99 ته‌قێنرانه‌وه و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ئه‌وه به گوته‌ى به‌رپرسانى سوپاى ئیسرائیل.
ئێران بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌و ئیحراجیه ده‌بێ چی بكات؟
هونەر ئەحمەد