خۆپیشاندانی سۆشیاڵی

خۆپیشاندان: دەربڕینی ناڕەزایەتییە دەرهەق بە کارێک کە لە دەرەوەی ویستی کۆمەڵە، جا ئەو کارە دەسەڵات ئەنجامی دەدات یاخود لایەنێک. لایەن واتا

تاکێکە لە کۆمەڵ یاخود چەندانێک، کە کارێک دوور لە بنەما کلتوری و دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە وڵات یاخود هەرێم یا شارێک، ئەنجامی دەدەن. لە پێشوودا خەبات لە شاخ دەکرا و ئێستا ئەو خەباتە گواستراوەتەوە بۆ سۆشیاڵ میدیا، مەسەلەن تۆ لە ڕێگای پۆستێکی فەیسبووک یان ڤیدیۆیەک، ناڕەزایەتی دژی خراپی سیستەمی حوکمڕانی هەرێمەکەت دەردەبڕی،

ئەمە خەباتی سۆشیاڵیەو دەکرێ بە شتێکی باش ناوببرێت کە لە وەخت و ساتێکدا لەوە باشتر نەکرابێت.

خۆپێشاندان کاتێک گرینگی خۆی دەردەخا گۆڕانکاری دروست بکا، جا ئەو گۆڕانە لە باشترکردنی حوکمڕانیدا بێت یا کارێک لە دەرەوەی دابونەریتی جەماوەربێ. جا لێرەدا خۆپێشاندانی سۆشیاڵی دەورێکی باڵای هەبووە لەو گۆڕانکارییانە. وەک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بینراوەو هەنووکەش دەبینرێت کە دەتوانین بریارەکەی ئەم دواییە پەرلەمان و ئەو ناڕەزایەتییە زۆرەی بەدوایدا 

هات وەک نموونە وەربگرین، کە توانیویەتی لە مودەیەکی کەمدا بەشێک لە ئیمزاکەرانی ئەو بڕیارە پەشیمان بکاتەوە لەوەی ناوەڕۆکی بڕیارەکە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی سۆشیاڵ میدیا بووە.

خراپیەکی خۆپیشاندانی سۆشیاڵی بەکارهێنانی جنێوە، جنێویش هیچ کات ناچێتە قالبی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە، بەڵکوو دەربڕینی وشانێکە لەو پەڕی توڕەیدا. بۆ نموونە تۆ تا بەیانی بنووسەو بڵێ فڵان حزب وایەو فڵان بەرپرس واتر، ئەمە هیچ لە باسەکە ناگۆڕێت، بەڵکوو بێ دەسەڵاتی تۆ دەرەخات. چونکە وەک وتم خۆپێشاندان دەبێت دروستکەری گۆڕانکاری بێت. جنێویش تەنیا شەق دروستدەکات، ئەگەر خراپتریش نەبێت لەوە. جا بۆ ئەوەی بتوانی گۆڕانکاری دروستبکەیت، دەبێت شتێکی فراوانتر لە چەمکی جنێودان بەکاربەری، شتێک کە دەسەڵات و لایەنی ئەنجامدەر بێزار بکات. بێزارکردن بەو واتایەی 
خوارو خێچیەکە ڕاست بکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر