كورد برای منن (2)
محه‌مه‌د داودیه:
جەنابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رێبەری كوردستانی عێراق و مه‌رجه‌عی كورد له جیهاندا، له كتێبه بهڵگهنامهییهكهیدا (بۆ مێژوو) كه دانه‌یه‌كی پێشكه‌ش به من كرد، ده‌ڵێت: “به‌ر له پێنج سه‌ده، وڵاتی كورد له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وییدا دابه‌ش كرا. گه‌لی كوردیش له ماوه‌ی ئه‌و پێنج سه‌ده‌یه‌دا، ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك هه‌وڵی تواندنه‌وه و جینۆساید بووه‌وه، به‌ڵام توانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان تێپه‌ڕێنێت.”
كاك مه‌سعود ڕوونی ده‌كاته‌وه، دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌ر له پێنج سه‌د ساڵی ڕابردوو ڕووی داوه، ئه‌و گوتانه‌شی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به ته‌نیا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی عه‌ره‌ب كه پۆپۆلیست و مهزههبخوازان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناعه‌ره‌ب له خوێنی كورد و نكووڵیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌ییان، گهردنئازاد و بێ‌تاوان بكه‌ن.
به ڕاستی، ململانێی درێژخایه‌ن كه زاده‌ی سیاسه‌تی چه‌وته، له‌پاڵ نكووڵیكردن له هه‌بوونی گه‌لی كورد له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وروبه‌ری كوردستان، كه ماوه‌ی 500 ساڵی خایاند، نه‌یتوانی كۆتایی به كورد بهێنێت.
چه‌ندین سه‌ده له سیاسه‌تی نكووڵیكردن، ده‌یان ساڵ له شه‌ڕی درێژخایه‌ن، هه‌زاران جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، سه‌دان هه‌زاران قوربانی له هه‌موو لایه‌نه‌كان، ڕاستیی ئه‌و وته‌یه‌ی رێبەری گه‌وره‌ی كورد مه‌سعود بارزانیی سه‌لماند “هیچ گرفتێكی بێ چاره‌سه‌ر نییه.” مه‌به‌ست لێره‌دا چاره‌سه‌ر به دانوستاندن و شێوازی ئاشتییانه و دیموكراسییانە.
هه‌ڵبه‌ت، وەك چۆن چاره‌سه‌ری بێ باج نییه، چاره‌سه‌ری بێ سازشیش نییه.
نكووڵیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و په‌نابردنه به‌ر سیاسه‌تی توندوتیژی و بۆردومان، ئێش و ژان و ئازارێكی ئه‌وتۆی گه‌یاندووه كه مه‌ودا و قوربانییه‌كانی بێ شومارن، درز و دۆستایه‌تیی نێوان كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه (عه‌ره‌ب و فارس و تورك)ی له یه‌كدی دوور خسته‌وه، وێرانییه‌كی كوشنده‌شی لێ كه‌وته‌وه، ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه و خۆشگوزه‌رانیی له‌ده‌ست دا. ئاخر به‌بێ ئارامی و ئاشتی، گەشەكردن نایەتە ئارا.
به درێژایی پێنج سه‌ده كورد چه‌وسێندرایه‌وه، چهوساندنهوهشی ته‌نیا له لایه‌ن گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكوو ئینگلیزیش له بۆردومانكردن و وێرانكردنی گونده‌كانی كورددا، به‌شدار بووه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر لە ڕێگەی ئاشتی و ته‌بایی، ئه‌مڕۆ حیكمەت و دانایی به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیكه‌دا زاڵه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر، له ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا، ده‌خاته به‌رده‌ست بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، دوور له توندوتیژی و بۆردومان.
كورد خزمه‌تێكی زۆر مه‌زنی له هه‌موو بواره‌كانی كولتوور و زانست و سه‌ربازی و زمانهوانییشدا، پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كردووه، دوایین خزمه‌تیش، ڕۆڵ و قوربانییدانی پێشمه‌رگه بوو بۆ له‌ناوبردنی داعش له كوردستانی عێراقدا، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی پێشمەرگە بوو له ڕزگاركردنی مووسڵ و كه‌ركووك و هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ڵاحه‌دین.
پێشمه‌رگه ڕۆڵی سهرهكییشی له ڕزگاركردنی كۆبانی (عه‌ینولعه‌ره‌ب) له كوردستانی سووریاشدا هه‌بوو، ئه‌ویش به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی ئازا و دلێر مه‌سعود بارزانی.
ئه‌و ڕۆڵه‌ی كە گه‌لی مه‌زنی كورد به سه‌ركردایه‌تیی سه‌ڵاحه‌دینی ئهییووبییش گێڕای له سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزه‌كانی ڕزگاركردنی برایانی عه‌ره‌بیان له هێرشی فهرهنگ و ڕزگاركردنی قودس و شوێنانی پیرۆزی ئیسلام و كریستیان له‌ده‌ست داگیركه‌ران، هه‌ر بە شكۆداری ده‌مێنێته‌وه.
*محەمەد داودیە، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئوردنە ( مجلس الأعیان). وەزیری پێشووتری وەزارەتەکانی کشتوکاڵ ولاوان و گەشەپێدانی سیاسی و کاروباری پەرلەمانی بووە و نووسەر و ڕۆژنامەنووسیشە و ئەم وتارەی لە ژمارەی ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2023 ی ڕۆژنامەی ( الدستور)ی ئوردنی بڵاوکردووەتەوە.