ئادابی توالێت

جوتیار شەریف


کە ۲۰۱٥ هاتینە ئەوروپا تەوالێتی کەمپ و قیتارو شوێنەگشتیەکان وەک عەرەب دەڵێ تەعبان بون بەدەست پەنابەری موسڵمانەوە!!

ئەوان هەرچەند تابلۆیان هەڵواسیبو تکایە بە جینچکانەوە دامەنیشن بەڵام خەڵک گوێی بەتابلۆکان نەدەدا زۆرجار دەبەیەکیان دەبردو لەسەر زەوییەکە تاراتیان دەگرت!!!

ئەوان لەوە ئیمانیان لەق بوبو کە تەوالێت نابێ تەڕ بێت زەوی تەوالێتەکان و دیوارەکان لەمادەی دژە شێ و دژە ئاو دروستکرابون! ئاخر تەوالێت ئەگەر لەئاڵتونیش دروست بکرێت هەر پیسە ناوەندێکە بۆ گەشەو بڵاوبونەوەی ڤایرۆس!

کاتێک تەڕو شێدار بێت مەترسی زیاتر دەبێت ڕەنگە هەر ئەو کلێنیکسەی بۆ پاککردنەوە بەکاردێت ببێتە ناوەندێک بۆ گەشەی ڤایرۆس و کەڕو بەکتریا!!

هەندێک جار نەک زەویی تەوالێتەکەیان تەڕ دەکرد دەبە ئاوی تاراتگرتنەکەشیان لەوناوە فڕێ دەدا!!

ئەو ڕۆژانە من بە پێکدادانی نێوان دو شارستانیەت دەهاتە پێش چاوم پێکدادانی دو کلتور بو بەتەواوی!!

ئەوان تابلۆیان هەڵدەواسی تکایە ئەوانەتان لوتف دەنوێنن و کلینیکس بەکاردێنن، کلینیکسە گواوییەکان مەخەنە سەتڵی خۆڵەکەوە چونکە تەوالێتەکە دەبێتە ناوەندێکی ترسناکی ڤایرۆس، بەڵکو ئەو کلینێکسانە لەئاو دەتوێنەوە تکایە دوایی بەکارهێنان بیخەنە سیفۆنەکەوە!!

بەڵام کچان و ژنانی پەنابەر دەچون سانتی و هەندێجار دایبی مناڵەکانیشیان دەخستە ناوسیفۆنەکەوە، سیفۆنەکە دەگیراو ئیدارەی کەمپ شێت دەبون، چونکە پاککردنەوەی زۆر گرانە!!!

لەکوردستان هاوڕێیەکم لەکۆلیژی شەریعەی مزگەوتێک دەیخوێند، کە وابزانم تا ئێستاش مۆڵەتی وەرنەگرتوە بۆیە تۆزێک کلاسیک وانەکانیان دەخوێند، پاشماوەیەک وتم برام لەگەڵ خوێندنەکەت چۆنی وتی خوێندنی چی چوارمانگە باسی تەوالێتکردن و چۆنیەتی تارات گرتن دەخوێنین!!!

بەعەقڵی ئەوکات تۆزێک پێکەنین وتمان تارات چییە ئیسلام هێندە باسی تاراتی کردوە! بەڵام بەعەقڵی ئێستا گەر ئەو برادەرە ببینمەوە پێم دەوت دەبێ نەک چوار مانگ چوارساڵ تارات و باسی تەوالێتکردن بخوێنی دەموت دەبوایە بەکالیریۆس لەتارات و تەوالێتکردن هەبێت!!

ئاخر تەوالێتکردن فەرهەنگی گەلێک نیشان دەدات ڕادەی ڕۆشنبیری شارستانیەتێک دەردەخات، ئێستا دەزانم بۆچی تەوالێت لەگەڵ کەرەستەی فیرعەونەکاندا نێژراون تا ئێمە بزانین فیرعەونەکان چەند پێشکەوتو بون چۆن تەوالێتیان کردوە!!!

خۆ تەوالێتی ڕۆژئاوایی زۆر پێرفێکت و بێ عەیب نیە، زۆریش پێش نەکەوتوە لەچاو تەوالێتی ڕۆمانیەکان کەلەوانەوە بۆیان ماوەتەوە وێنەکەم داناوە بەڵام تەنها باشیەکی تێدایە دەست ناخەنە پیسی خۆیان!!!

دەنا ئەوەی هەموان لەسەری دادەنیشن زۆر پیسە، گریمان ئەوەشمان چارەسەرکرد کلینێکسی لەسەر ڕاخرا بەڵام هەندێ لەدیزانەکان هێندە سەقەتن، کاتێک پیساییەکە دەکەوێتە چاڵاوەکەوە پرژ دەداتەوە دەبێ ئەویش پێش وەخت ئەو کلێنسەی لێوارەکانت پێ پاککردوەتەوە فڕێی بدەیتە چاڵاوەکەوە تا لەکاتی تەوالێتکردن پرژنەداتەوە!!

جگە لەوەش ئەو ئەوروپیانەی ڕۆژانە خۆیان ناشۆن زۆرترینجار توشی نەخۆشی کۆم دەبن بەهۆی مانەوەی پیسی لەدەوروبەری کۆمیان!!

بەگشتی وەک وتم تەوالێت لە ئاوی ئاڵتونیش بێت وەک ئەوەی پاشاکانی سعودیەش بێت هەر پیسە چونکە دواجار تەوالێتە، بەڵام بڕواتان هەبێت هەرچی جۆری تەوالێت هەیە لەو عورفە ئیسلامیە باشترە کە دەست دەخاتە گوی خۆیی لەپێناو پاککردنەوەی!!

بڕواتان هەبێت موحەمەدو هاوەڵەکانی ۱٤۰۰ساڵ لەمەوپێش بەو ژیانە سەرەتاییەی هەیانبوە لەموسڵمانی ئێستا پاکو تەمیزتر و ڕۆشنبیرتر بون، ئاخر ئەوەی ئەلف و بێی فیقهی ئیسلامی خوێندبێ دەتوانێ ئەم قسەی من پشتڕاست بکاتەوە باشترین جۆری تارات لەئیسلامدا ئەوەیە بە سێ بەرد یان بەردێکی سێ سوچ خۆیی پاکبکاتەوە دواتر ئاو بەکار بهێنیت ئەگەر ئاویشی دەست نەکەوت بەو بەردانە ئیکتیفا بکات و نوێژیشی دروستە!!

هەر شتێکی وشک و پاک دەتوانێ جێگایی ئەو بەردانە بگرێتەوە لەهیچ شوێنێکی فیقهی ئیسلامیدا نەهاتوە بڵێت ڕاستەوخۆ دەستبخەنە پیسی خۆتان و بەئاو بیشۆن! ئیتر موسڵمانی ئەمڕۆ ئەم عورفە ناپەسەندەی داهێناوە خەتایی دین نیە!!!

موسڵمانی ئەمڕۆ نەخۆشی بەرەنگاربونەوەو بەگژاچونەوەی دوژمنکارانەی هەیە هەرچی بەدڵ نەبو خێرا بەرامبەر ئەخاتە بەرەی کوفرو دژە دین و زەندیق و فاسق و فجورەوە، ئیتر بەوشێوە خۆیی پێ پاک و پیرۆزو براوەیە!!!

جەهل ئەتوانێ لەکەمپێکەوە تا زانکۆ بڕوات، ساڵی پار زۆرجار بۆ خوێندن دەچوینە کتێبخانەی زانکۆیی زیگن، ئەو بەشەی ئێمەی بۆ دەچوین بەشی توێژینەوە بو، کەچی خوێندکارە موسڵمانەکانی پاکستانی و هندستانی و عەرەبیش دەچون دەبەیەک ئاویان دەکڕی و نیوەیان دەخواردەوەو بەنیوەکەی تری تاراتیان دەگرت، تەوالێتەکەیان پیس دەکرد!!

ڕۆژێک کوڕێکی سوری وتی دەچم ئاو دەکڕم بۆ تارات، لێی توڕەبوم وتم تۆ خۆ لێرە نوێژو پەرستش ناکەیت بۆ بەو کلینێکسە ئیکتیفا ناکەن کاتێک گەشتنه حەمامی ماڵە کاولەکەتان ئەڵام ئەکرد بە فڵچەی تەل خۆتان پاک دەکردەوە بەڵام بۆ ئازارو ناڕەحەتی بۆ خەڵکێک دروست دەکەیت لایان میوان و داڵدەدراوی کامیان دینە ڕەوشتێکی جوان یان تاراتێک بە ئاو؟!!

خێرا پێی وتم جوتیار گەر کافری بۆ ڕاستێکەی ناڵێت با ئێمەش وەک کافرێک مامەڵەت لەگەڵ بکەین! بیستومە ئێوەی کورد زۆربەتان زەندیق و کافرن!!!

ئەم وەڵامە ئیتر لاڵت دەکات! ناتوانی هیچ قسەی زیاتری لەگەڵ بکەی …

بەڵام خۆشتان بکوژن پیسترن عورف و کلتور ئەوەیە دەست بخەیتە پیسی خۆت زۆربەی ژن و کچەکان نینۆک بۆجوانی دەهێڵنەوە بەو شێوەش تارات دەگرن و خواردنیش ئامادە دەکەن، کرۆناش بەسەر بچێ ئەم عورفە بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆ و ئەم سەردەمە و ئەم هەمو ڤایرۆسە نابێت!!

گەر پێشتر بەهۆیی گەرمایی ناوچەکەمانەوە پارێزراو بوین لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا کە ڕەنگە جەنگی بایلۆجی هەرچرکەیەک ڕوبدات پارێزراو نابین! کەی ڕەوایە لەڕێستۆرانتێک نان بخۆیت دڵنیایت وەستاکە بەم شێوە خۆیی پاک دەکاتەوە!!!

باشترین چارەسەریش سیفۆن و ئاوەڕۆکان بگۆڕێت و پیسایی ڕانەگرێت و هەردوکی بەکاربێت هەم کلێنیکس و هەم ئاویش ئەگەر لەگەڵ ئاوەکە تۆزێک سابونی شل بەکاربێت باشتریشە!!!

هەرچەند جارێک لای برادەرێک باسم کرد وتی وازی لێبێنە خەڵکێک پێت دەڵێن سەیرکە چەند دەستی خاڵییە باسی تەوالێت دەکات تێناگەن تۆ باسی چی ئەکەیت خەڵکێکیش هەیە وەک سەلەفیەکانی بەریتانیا تەوالێتەکان پڕدەکەن لەبەرد ئەڵێن ئیلا بەبەرد نەبێ دروست نیە!!!

ھەواڵی زیاتر