محەمەد ئەحمەد:
لە دوای ئەنجامدانی کودەتا و دەستبەسەرداگرتنی یەکێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ، دۆخی سلێمانی و سنووری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی و بەڕەڵلایی و کارەسات دەڕوات . چونکە ڕۆژ نییە تاوانێک، کارەسات و کەتنێک لەو ناوچەیە ڕوو نەدات. هۆکاری سەرەکی تێکچوونی ئاسایش و سەقامگیری و بەرتەسکبوونی ئازادییەکان لە سلێمانی، هەمووی ئەنجامی بێ ئەزموونی و ڕێگریکردنی سەرۆکی یەکێتی و دەستوەردانی بەرپرسانی تری یەکێتیە لە کاروباری حکومەت و ڕێگریکردنە لە ئیدارەدانێکی تەندروست. پێویستە هیچ بەرپرسێکی حزبی ئەو دەسەڵاتەی نەبێت خۆی بکاتە ئەلتەرناتیڤی حکومەت و لایەنە فەرمییەکان
ئەگەر سەرنج لە دۆخی سلێمانی بدەین لە ماوەی ساڵێکدا، دەبینین لە خراپترین دۆخیدا دەژیت. تاڵان و بڕۆ و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی دەوڵەت و کوشتن و تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیی و هاوکار جاف و بردنەدەرەوەی ملیار دۆلار نموونەی زەقی ئەو بارودۆخە وێرانەن کە ئێستا لە سایەی تاکڕەوی و دەسەڵاتی خۆسەپێنی بافڵ تاڵەبانی، سلێمانی و کوردستان بەگشتی بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
پێویستە ڕۆشنبیرانی سلێمانی چیتر لە ئاست ئەم هەموو تاوان و پێشێلکارییانەی لە سلێمانی ئەنجام دەدرێن بێ دەنگ نەبن .