موسەقەفی سێکندهاند

بەو دکتۆرە بڵێن، پارتی جاران گوزەشت، کە لەبەر خاتری ئەوەی نووسەرانی زۆنی ئەخزەر دەمیان داخەن، پارەیان بۆ ڕوو بکا و کەمۆیان بکا. ئیتر سەردەم سەردەمی کردارە.
فارووق ڕەفیق و بەختیار عەلی دوو ئەزموونی شکستخواردووی ئەو حیزبەن. بەختیاری شێخ عەلی مووچەکەی لە باس نیوز بوو. فارووقیش خانەی حیکمەت. پارتی هیی سەرگرد و ژێرپردەکە نییە، دوو جار مار لە یەک شوێنەوە پێوەی بدا. پێی بڵێن، پارتی قیمەتی لەسەر دوژمنەکانی داناوە. هەیانە نرخەکەی بە سالبە.

سیاسەتی شارچێتیکردن لە (نیو-شێروان)ەوە دارێژڕاوە. ڕۆشنفکرێکی سێکندهاندی بەناو تەنزنووس، ئەوە هەموو ئاستی بێ، گوناحە بە شاگردی حەمەی بۆیاغچی بەردەرکی سەراش دامەزرێ. شارێک کە پایتەختی ڕۆشنبیری بێت و ئەوە نموونەی ڕۆشنبیرەکەی بێت، دۆشاو بە عەقڵی ئەهلی سەقافەی سلێمانی.

تەیراوەتان نادەینێ قوربان. مادام تەیرتان نییە، ئەی ئەو هەموو نەورەس و باڵندە بریندارانە چی دەکەن لەناو زاری نووسەرانتان؟
بەم بۆنەیەوە، گردەمژەتان پیرۆز.

هەولێر والی هەیە. جا خەریکی هەرچی بێت. ئێوە کوا گەورەیەکتان؟ وەستا خانەنشینەکەی پیزا، یان ئەوەی (ل) دەکا بە (ڵ) و ئەمری قەبزی لە هەولێر و سلێمانی هەبوو، بەڵام بە کەفالەتی سەرۆکی هەرێم ئازاد کرا؟

مەسئوولەکانتان بۆ بکڕین؟ مەگەر تۆ مەسئوول نیت؟ ناتکڕین قوربان. فرۆشراو وەرناگرینەوە. دەی دەتانکڕین، بەو مەرجە گەرەنتی ئەوەمان بدەنێ (عاتڵ و عەیبدار) نەبن.

بەهجەت حەسەن

ھەواڵی زیاتر