تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک
تیک تۆک لە ساڵی 2016 دامەزرا لە لایەن کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی صینی بەناویByteDanceوە، وە لە ئێستادا لە 150 وڵاتی جۆراوجۆر ئەم تۆرە بەردەستە و بەرکاهێنەرێکی یەک جار زۆری هەیە
تیک تۆک کار ناکات لە ( هیندستان، روسیا، ئەندەنوسیا، بەنگلادیش، ئوسترالیا، ئەمریکا ). لەم وڵاتانەی ئاماژەم پێدا تیک تۆک کارناکات بەڵام بەهۆی VPN بەکارهێنەرانی ئەو وڵاتانە بەرکاریدەهێنن وەکو دەزانین کە تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە کوردستانیش پێشوازیەکی یەکجار زۆری لێکرا، گەشتە رادەیەک کەزۆر ئەستەمە کەسێک بدۆزینەوە تیک تۆک رۆژانە بەکارنەهێنێت ! خۆی لە خۆیدا تۆرێکی جوانە و لە کورتە ڤدیوو پێکدێت وە لە ئێستادا لە پلەی شەشەم دێت لە رێزبەندی پرۆگرامەکانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کەیەک بلێۆن بەکارهێنەری هەیە لەسەر ئاستی جیهان!
بۆچی تیک تۆک وا بەم شێوازە بەناوبانگ بوو؟
تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک پێک دێت لە پارچە ڤدیوو 15 چرکەیی کە بە کامێرای موبایل یاخود کامێرا تۆمار دەکرێت، بەکارهێنەران دەتوانن ئیفێکتی دەنگ یاخود میوزیک لەسەر ڤدیووکان دابنێن وە گەر هاتوو ڤدیووکەت بە شێوازێکی جوان ئامادەکردبێت زۆر بە خێرایی بە جیهان بڵاودەبێتەوە و هەموو بەکارهێنەرەکان بەرچاویان دەکەوێت
چۆن بەکارهێنەران پارە بە دەست دەهێنن لە رێگای تیک تۆک
بەکارهێنەران کە دەگەن بە تەماشەکەرێکی یەکجار زۆر لە تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە رێگای ڤدیووکانیان پارە بە دەست دەهێنن ئەویش برە پارەیەکە کە لە رێگای تیک تۆکەوە دانراوە وە هەروەها لە رێگای لایڤ کردنەوە لە تیک تۆک بەکارهێنەران دەگەن بە برە پارەیەکی یەک جار باش ! وەکو دەزانین کە لە نێو دونیای ئێستادا ٣ چین هەیە چینی دەوڵەمەند و مام ناوەندی و هەژار. لە تیک تۆک چینی دەوڵەمەند و چینی مامناوەند لە رێگای پۆینتەوە پارە دەنێرن بۆ بەکارهێنەران وەکو پشتگیریەک بۆ بەکارهێنەرەکانی تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک، وە هەروەها چەندین رێگای تر هەن لە تیک تۆک بۆ بە دەستهێنانی پارە!
کورد چۆن تیک تۆک بەکاردەهێنێت؟
بەشێک لە کورد بە شێوازێکی زۆر ناشاز تێک تۆک بەکاردەهێنێت هەڵدەستێک بە دابەزاندی ئاستی کەسایەتی خۆی لە پێناو بە دەستهێنانی پارە لە لایڤەکانیان بۆ نموونە : تەشهیرکردن بە یەکتر و بەکارهێنانی ووشەی خراپ بە یەکتر، بەشێک لە ئافرەتان هەڵدەستن بە سەما و دەرخستنی لەشیان بۆ ئەوەی بەکارهێنەران پارەیان بۆ بنێرن! بەراستی ئەوەی لە ئێستادا دەگوزەرێت لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا و لە نێو تیک تۆک من زۆر بە خراپ هەڵی دەسەنگێنم چونکە ئێمە دەبێت سەرنجمان لەسەر نەوەکانی داهاتوو بێت بە جوانترین شێواز پەروەردەیان بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوو کورستانێکی ئارام و سەقامگیر بنیات بنێن بەڵام نەوەکانی ئێستا نەوەی تیک تۆکن ! ئەوەی رۆژانە لە تیک تۆک دەیبنن لە قوتابخانەکان بەرامبەر یەکتر دووبارەی دەکەنەوە بەراستی ئەمە کارەساتێکی یەکجار گەورەیە ! پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوێک بەم بابەتە بخشێنێتەوە و باندێک لەسەر ئەم تۆرە دابنێت چونکە ئەوەی ئێستا ئێمە پێدا دەچین لە داهاتوو کارەساتێکی یەکجار گەورەی لەگەڵدایە پێوستە چارەسەر بکرێت پێش ئەوەی ببێتە بابەتێکی گەورە و لە کۆنترۆڵ دەربچێت!
بیرمە منداڵ بووم هەتاوەکو گەشتم بە پۆلی 10 نەمدەزانی منداڵ چۆن دروست دەبێت و سێکس کردن چیە ؟ نەم دەزانی جنێودان و کەمکردنەوەی ئاستی کەسایەتی بەرامبەر چیە ! ئێمە لە جیلێکی زێرین بووین ! بەڵام ئێستا منداڵی ئێستا جنێو بە دایک و خوشکی یەکتر دەدەن ! بگرە زۆر باشتر لە ئێمە دەزانن سێکس کردن چیە و چۆن دەکرێت بەراستی کارەساتێکی یەکجار گەورەیە ! یاخود شکاندنی هێماکانی سەر شەقام و چەندین بابەتی تر ئێمە بەرەو دەوڵەت بوون دەچین، ئەم تۆرەش بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆری هەیە لەسەر ئاستی جیهان! عەیبەیە وڵاتانی تر بەم شێوازە ئێمە و نەوەکانی ئێمە ببینن بەراستی کارەساتە ! بەرۆکی کۆمەڵگەی کوردی گرتووە ! پێوستە چارەسەر بکرێت!
ئارام ئەدیب کاکەیی