ڕێبوار بابكەیی: گەورەترین چەواشەكاری چییە؟

رێبوار بابكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی: 

گەورەترین چەواشەكاری ئەوەیە كە تۆ پێش ریفراندۆم بڵێی ڕیفراندۆم شانازییە ، دوای ڕیفراندۆم پاشگەز ببییەوە بڵێی ریفراندۆم شكستبوو.

ئێمە نە ئەو كات نە ئێستەش داوای لێبوردنمان لە ھیچ دەوڵەتێك و حكومەتێك نەكرد، بەڵكو تەنھا گوتمان دەست و چاوی ئەو كەسانە ماچ دەكەین كە بۆ سەربەخۆیی دەنگیان دا لە ڕیفراندۆم، ئێستەش دەست و چاویان ماچ دەكەین.

ئێمە دەزانین ئەو خەڵكەی چەواشەكاری لە بەرامبەر ریفراندۆم دەكەن كوێیان دێشێت، بەڵام بۆ مێژوو بە جێیان دێڵین. دەزانین كە بەھۆی ڕیفراندۆمەوە كۆمەلێك خەونییان لە بارچوو كە بەچاوساخیكردن بۆ عەبادی ویستییان لە ھەرێمی كوردستان تەحقیقی كەن.

ئێمە بە ھیچ شێوەیەك نەگەڕاینەوە بۆ بەغدا بۆ پۆست وەرگرتن، بەڵكو ئەوە ئەوانن دەستمان ماچدەكەن شەریكبین لەگەڵ یان و حكومەت پێكبێینین ، تەنانەت بۆ ئەوە دەگەرینەوە بۆ بەغدا تا جارێكیتر  ھیچ ھێزێك و حكومەتێك لەبەغدا نەتوانێت بە چاوساغی ھەندێ كەس و لایەنی سیاسی لە نێوخۆدا ھەوڵی بچوكردنەوەی قەوارەی دەستووری ھەرێمی كوردستان نەدەن و پیلانمان لێی نەگێرن و خیانەتمان لێ نەكەن.

ھەواڵی زیاتر