خۆری ریفراندۆم ھەرگیز ئاوا نابێت
ریفراندۆم بەری ڕەنج و ئامانجی خەبات و خوێنی شەهیدان و ئەو پێشمەرگانەیە کە بەردەوام لە سەنگەری بەرگریدان، لەلایەن سەرۆک و پێشمەرگەیەکەوە رابەرایەتی کرا کە خەم و مێژووی نەتەوەیەکی هەڵگرتوو گەیاندیە مەنزڵ.
سەرۆک مەسعود بارزانی وەزیفەی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی لە ریفراندۆمدا بەجێگەیاند، پەیام و خەون و ئامانجی سەد ساڵی شۆڕش و خەباتی گەلی کوردستانی گەیاند بەھەموو جیھان.
رۆژی خۆی دێت بەیداخی ڕیفراندۆم بە شەکاوەیی دەبێتە چارەنوسی میللەتەکەمان و وەڵامێک دەبێت بۆ نەیارانی و شانازییەکی مەزن بۆ پشتیوانەکانی، دەبێتە رۆژی کەرنەڤاڵی نیشتیمانی بۆ نەوەکانی داھاتوو