ئەردۆغان و ئاسۆی كێبەڕكێی هەرێمایەتی

لە دوای بەھاری عەرەبی، سوریا یەكەم دەوڵەت بوو كە بە فیعلی بووە ھۆی دەستوەردانی توركیا لە روی لەشكەری یەوە.‎ چەندین ھوكار بو ئەم مەبەستەی توركیا ھاندەر بون بو دەستوەردانی لەشكەری: ‎یەكەم،  گورینی رژێم، یەكێك لە خواستە سەرەكی یەكانی ئەردوخان بو، دویەم، ‎جێگیركردنی ‎دەسەڵاتێكی ئیسلامی—ئیخوانی، سێیەم، خنكاندنی بزوتنەوەی نەتەوەی كورد كە لە سوریا‎، چوارەم  لاوازكردنی پێگەی ئێران‎. بەلام، دەستوەردانەكانی ئێران، ‎حزب اللە و سوریا و روسیا خەونەكانی ئەردوغانی سەروژێر كرد. ھەروەھاش لە دەستدانی متمانەی ئوباما بە ھوی شكەستەكانی ‎ھێزە ئیسلامی و ئوپزیسیونەكانی سوریای نیشتەجێ لە ئەنقەرە. ھەمو ائەمانە ھێزی پالنەر بون بو دەستوەردانی لەشكەری توركیا لە سوریا لە پال ئەوەش پشتگیریكردنی ھێزە توركمانی و ئیسلامی و توندرەوەكانی ھاوشێوەی بەری نوسرە و ھتد. ‎

پشتكردن لە ھێزە ئیسلامی یەكانی و روكردن لە كورد لە لایەن ئەمریكاوە، ‎ناكوكی یەكانی نێوان توركیا و ئەمریكای قولتر كرد.بێ ھودە بونی گوشارەكانی ئەردوغان  بو سەر ئەمریكا لە دژی كورد، ‎ئەردوغان چووە پال پروسەی سیاسی ئاستانە و سوچی. لەم رویەوە ئەردوغان بە لێھاتویی توانی ‎بەرژەوەندی یەكانیتوركیا لە نێوان ئەمریكا و روسیا ‎جێگیربكات.  لە ھەمان كات ‎ئەردوغان بە بەرفروانكردنی سنوری ناكوكی یەكان بو ناو لیبیا و دەریای ناوەراست، بەرەی دژبەرەكانی بەرفراوانتر كردوتەوە. ‎ لە لایەكی دیكەوە ‎بونی ھێزی لەشكەری توركیا لە سەر زەوی و پشتگیری كردنی ‎لەشكەری، لوجیستیكی و مادی لە ھێزە بەكرێگیراوەكان لەم رویەوە پەراوێزخستنی توركیای بو‎واشینگتون، ‎موسكو، ئوروپا و وڵاتە عەرەبی یەكان، دژوار دەكات.  لە قەیرانی سوریا، توركیا بوتە خاوەن تەجروبەیەكی یەكجار گەورەی دیپلوماسی و ستراتێژیك، بویە لە روی دیپلوماسی یەوە چارەسەری قەیرانی لیبیا بو توركیا ئاسانتر دەبێت. ھێزە ھەرێمایەتی، جیھانی یەكان ‎مەجبورن لە گەل ئەردوغان كار بكەن، بوچی؟  ھەمو ئەو قەیرانانەی كە لە دەورەبەری توركیا ھەن و توركیا بەشدارە، سەرەرای ئەوەی كە ھەمو ئەكتەرەكان لە ھەلسوكەوتە سەرئێشەكانی توركیا نارازین، بەلام چونكە ھەتا ئێستا بەرەیەكی یەكگرتوو لە دژژی توركیا پێك نەھاتوتەوە، ئەردوغان بەردەوام دەبێت لە سەر گەمەی سیاسی و لەشكەری خوی لە لیبیا و سوریا. 

مەترسی پێكدادانی توركیا-مسر لە لیبیا كاریگەری گەورەی لە سەر ئاسایشی روژھەلاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیا دەكات. لە ئەگەری پێكدادانی نێوان توركیا-مسر، گرینگە نەخشەی ئەكتەرە گرینگەكانی جیھانی و ھەرێمایەتی بێنین بەرچاو. مسر ھەم بو ئەمریكا، ئوروپا وئیسرائیل گرینگە و بربرەی پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل- عەرەب دێتە ھەژماردەن. بویە، ئیسرائیل، ئوروپا و ئەمریكا ئامادە نین لە دژی مسر بچننە بەرەوەی توركیا. روسیا بە ھەمان شێوە، مسر وەكو ھاوپەیمانێك بو خوی دەبینێت. مسر دەتوانێت لە روی ئابوری یەوە گورزێكی گەورە لە توركیا بدات بە داخستنی كەنالی سوئێز بە روی ھەمو جورە كەشتی یەك كە لە نێوان توركیا ‎-ئاسیا و روژھەلاتی ئاسیا كالای بازرگانی دەبن و دەھێنن. لەم  كایە ھەرێمی كوردستانیش لە روی ئابوری یەوە توشی زەرەر دەبێت‎. دوای ھەلوێستەكانی كومكاری عەرەبی بەرامبەر بە تەداخولاتی توركیا لە جوغرافیای عەرەبی، لە ولاتانی عەرەبی كار لە سەر رای جەماوەر دەكرێت لە دژی توركیا و بگرە ھەلوێستی سیاسیش بە دوای خوی دا دنێت، كە توركیا گورزێكی گەورەی ئابوریشی بەر دەكەوێت. مسر و ھەندێك ولاتی عەربی لە ئەگەر پێكدادن لە گەل توركیا سل لەوە ناكەن كە پشتگیریەكانی یان بو پ.ك.ك. و كوردانی سوریا زیاتر بكەن و لەم رویەش بتوانن توركیا مەجبور بە پاشەكشە بكەن. 

بونی توركیا و روسیا لە مێحوەرەكانی قەیراناوی سوریا، لیبیا و ئەرمەنی-ئازەربایجان، وا لە ھەردو وڵات دەكات كە رێگایەكی مامناوەندی پەیدا بكەن بو تێپەراندنی ناكوكی نێوانیان. لە لایەكی دیكەوە، بەشێكی زور لە وڵاتانی دەڤەرەكە بە ھەلسوكەوتەكانی توركیا قەلسن، بە تایبەتی فرانسا، یونان و مسر. ‎ ھەردو دەوڵەتی روسیاو توركیا بەشێكی زوری تێكەلاوی یان لە پرسی لیبیا بێجگە لە پاراستنی بەرژەوەندی یە ئابوری یەكانی داھاتو لە لیبیا، بو ئەم راستیە دەگەرێتەوە كە ھەردوكیان ویستی دروستكردنی بنكەی لەشكەری یان لە لیبیا ھەیە ، بویە ھەولی ئەوە دەدەن رێككەوتنی ئەمنی- ستراتێژی لە گەل لیبیا ڤاژو. توركیا لە گەل سەراج و روسیا لە گەل حەفتار. ‎بو روسیا، گرینگی ‎پێگەی لەشكەری دەبێتە پشتیوانی یەكی گەورە بو پێگەی لە سوریا‎ لە سەر دەریای ناوەراست. بەمەش روسیا دەتوانێت ببێت بە مەترسی بو سەر سنورەكانی باشوری ناتو. ستراتێژی نویێ روسیا بریتی یە لەوەی كە باشترین سود لە گورانكاری یەكانی كە لە ستروكتوری ھێزی جیھانی و ھەرێمایەتی رویدەدات ‎وەربگرێت. توركیا ھاوشێوەی روسیا بە دروستكردنی بنكەیەكی لەشكەری لە لیبیا لە روی ستراتێژی كی یەوە دەبێتە فاكتەری تێكدەر لە رەوانگەی مسر ەوە بە تایبەتی كە بنكەی دیكەی ھەیە لە سومالیا و بەمەش ئاسایشی نەتەوەی مسر بە جدی دەكەوێتە مەترسی یەوە. بویە، مسر ھەمو ھەولێك دەدات شتێكی وەھا رو نەدات. یەكێك لە فاكتەرەكانی دیكەی بونی ‎بنكەی لەشكەری توركیا لە لیبیا بو ھاوپەیمانی ناتو گرینگە، و پێگەی توركیا لە ناو ئەم ھاوپەیمانێتی یە بەھێزتر دەكات. 

ھەرچەندە توركیا لە ئێستادا لە زورتر لە بەرەیەك لە ناكوكی دایە، بەلام ئەمە نائێتە مانای ئەوەی كە توركیا لە پێگەیەكی لاواز دایە، بەلكو توركیا لە راستی دا بەھێزە. توركیا دەزانێت، یانیش ئەو گەمەی كە توركیا دەكات بو ئەوەی نییە كە خوی بیخاتە ناو شەرێكی راستەقینە لە گەل یونان.‎ توركیا باش دەزانێت لە ئەگەرێكی وەھا ‎ناتو پشتگیری لە یونان دەكات. لەم رویەوە پێگە و ھەلوێستی ئەمریكا گرینگە، بە تایبەتی كە ئێستا ئەمریكا لە بەندەری ئەلێكساندپولیسی یونان خەریكی دروستكردنی بنكەیەكی گەورەی لەشكەری یە، كە توركیا بەم پێنگاوی ئەمریكایە، زور دڵگرانە. لە ھەمان كاتیش ھاوپەیمانە ستراتێژیكی توركیا لە روژھەلاتی ناوەراست كە ئیسرائیلە، ناتوانێت بێ ھەلوێست بێت بەرامبەر توركیا بە ھوی دروستبونی بەرژەوەندی ھاوبەشی ئابوری لە گەل یونان كە سەرەچاوەگازەكانی ناو دەریای ناوەراستە. ‎بویە، لە ھەلسەنگاندنی پرسەكان دا توركیا ھەتا ئەو رادەیە دەروات كە بتوانێت پێگەی‎بەھێز بكات لە پێناو دەستكەوتی زورتر، نەك دوران. 

جیوستراتێژیكی توركیا لە جیھانی عەرەبی

لە جوغرافیای جیھانی ئەرەبی، دوو پرسێ سەرەكی ھەن كە پێێویستە لە بەر چاو بگرین، ئەویش ئاینە- گرێدانی نەتەوەی یە. توركیا ئێستا لە ھەمو كاتێك باشتر سود لە ھەردو فاكتەری ناوبراو دەبینێت لە پێناو بەھێزكردنی پێگەی خوی لە ناو جوغرافیای عەرەبی. لە ھەمو وڵاتانی عەرەبی، بەشێكی پێكھاتەی توركمانەكان دەژین، و لە سەردەمی ئاكپارتی دا توركیا گریننگی یەكی بەھێزی داوە بە پێكھاتەكانی توركمان. توركمانەكان توری نفوزی توركیان بو وڵاتانی عەرەبی لە روی ئابوری  و كولتوری یەوە. دەزگای تیكای توركیا كە سەر بە سەرۆك كومارە، بەشێكی زوری چالاكی یەكانی بو ئەم كارە تەرخان كردوتەوە. لە سوریا توركیا پشتی بە توركمانەكان قایم بو، لە لیبیا نێزیكەی 25 % ھاوڵاتیانی  لیبیا كە لە بەشی رەژئاڤای لیبیا نیشتەجێن، توركمانن و پەیوەندی یەكی چریان ھەیە بە توركی و ھتد. لە روی سود وەرگرتن لە فاكتەری ئاینی، بە ھاتنی ئاكپارتی بو سەر دەسەڵات، ئەردوغان ھەولی ئەوەی داوە كە سەركردایەتی ئێخوانەكان بگرێتە دەست و ئێستاش توركیا بوتە ناوەندی ئێخونەكانی جیھان. لە دوای كودەتای سودان، بەشێكی زوری سەركردایەتی ئێخوانی یەكان بەرەوە توركیا ھەلھاتن و توركیا بە پێدانی پاسپورت، پشتگگیر ئابوری و لوجیستیكی، بو بەرژەوەندی خوی بەكاریان دەھێنێت. بە شێوەیەكی گشتی لە روی سیاسی یەوە، ھەر دوو ئەكتەری‎ توركیا و قەتەر ھەن، كە سەركرادیەتی سوننەی عەرەب دەكەن و مەترسین بو سەر بەری دیكەی سوننە كە ع. سعودیە و مسر سەرەپەرەشتیان دكەن. ئەمە ئێستا بوتە یەكێك لە فاكتەرەكانی ‎ناكوكی ‎نێوان سوننە-سوننە. ‎ھەردوكیان كێبەركێ دكەن لە سەر پرسی سەرۆكایەتی بەرەی سوننە. 

لە خوێندنەوەی بو سیاسەتی دەرەوەی ئەردوغان گرینگە تێگەیشتنێكی وردمان ھەبێت لە ھەلسوكەوتەكانی ئەردوغان، و دورەپەرێز بین لە‎ لێكدانەوە لە سەر بنەمای سوزداری یانیش دوژمنداری بو ئەم ھەلسوكەوتانە بكرێت. ‎لە سەردەمی ئاكپارتی، توركیا توانی دزە بكاتەوە ناو مالی عەرەب و بە دروستكردنی ھاوپەیمانی ئایدولوژی لە ژێر چەتری ئێخوان موسلیمن جێگای خوی بكاتەوە‎. ئەوە ئێستا لە دوای بەھاری عەرەبی و سەركەوتنی محمەد مورسی لە مسر و ھاتنی سەركاری غەنوشی لە تونس و ھەولی دروستكردنی ھاوپەیمانی لە گەل لایەنە ئیسلامی یەكان سودان وەكو ” توری بوحەیری” و لە سومالیا بە پشتگیریكردن لە ‎موحمەد عبدولاھی فارماجوی، ئەردوغان سومالیای كردوتە دەرگای چونەوە بو ئەفریقیا‎. ئەوەی توركیا لە ماوەی ئەم دوو دەیە بو سومالیای كردوتەوە، وڵاتانی عەبەری نەیانتوانیوە، بەلكوش دورەپەرێز بون لە پشتگیری لە سومالیا. بویە لە داھاتوش سومالیا ھەر وەكو یەكێك لە ھاوپەیمانەكانی توركیا لە دەڤەری قەرنی ئەفریقیا دەمێنێت. وەبەرھێنانی توركیا لە سومالیا فرەرەھەندی یە، و لە دوایین رێكەوتنی ‎نێوان توركیا و سومالیا، سومالیا مافی دەرھێنانی غازی سومالیای بە كومپانیا توركی یەكانی داوە، كە مەزندە دەكرێت كاریگەری گەورەی ھەبێت لە سەر جیوپولیتیكی قەرنی ئەفریقیا و بەھێزكردنی پێگەی سومالیا. ‎ئێستا ئەردوغان بە كوكردنی ئیخوانەكانی ئەفریقیا بە تایبەتی لە سودان و سومالیا ھەر ھەمویان بو  بەرەكانی شەر لە لیبیا دەنێرێت. ئێستا توركیا بوتە بە سەنتەر و دارێژەری سیاسەتی ئیخوانەكان و ئەردوغان سەركردایەتی ئەم رەوتە دەكات. گورینی كەسایەتی ئایا سوفیا بێ ھو نەبو، ھەرچەندە پێچوانەی بوچونەكانی پێشوی ئەردوغان بۆ بو رای توركیا، بە تایبەتی ئەردوغان ترسی لەوە ھەبو كە كاردانەوە لە سەر ئاستی وڵاتانی مەسیحي بەرامبەر بە مزگەوتەكانی موسلمانان بێتە ئارا. 

بویە، قەیرانەكانی كە یەخەی رووژھەلاتی ناوەراست، باكورو ئەفریقیا، قەرنی ئەفریقیا گرتوتەوە،‎ بونیاتی سیاسی دەوڵەت  و ھێزی لەم دەڤەرەی توشی گوران كردوتەوە. ‎دەرئەنجامی ئەم قەیرانانە، دەوڵەتان و گوشار لە سەر ئەكتەرە ناوخوی یەكان دەكات ‎ھەولی پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی یان بدەن لە رێگای‎دروستكردنی ھاوپەیمانی ناوخوی، ھەرێمایەتی یانیش جیھانی. ژینگەی دوای روخانی دیواری بەرلین لە سێ دەیەی رابوردوو ‎لە روی ناكوكی یەوە جیھان توشی گوران بوتەوە بە واتایەكی دیكە ‎زوربەی شەرەكان، شەری ناوخوی ولاتانن نەك شەری نێوان ولاتان. ژینگەیەكی وەھا ئاماژەیە بە خواستی گورانكاری لە رژێمی سیاسی  و سەر لە نوێ بونیاتنانەوەی دەولەتێك كە نیونەرایەتی گشت پێكھاتەكان بكات، بە واتایەكی دیكە، بونیاتی سیاسی وڵات بەرەوە گورانكاری پێنگاو دەنێت. ئامرازەكانی گورانكاری یەكی وەھا بریتین لە سەر لە نوێ وێناكردنی ” ناسنامە”ی دەوڵەت و پێكھاتەكان. سروشتی ژینگەیەكی وەھا گوشار لە سەر ‎دەوڵەتان دەكات كە ھەولی دروستكردنی ھاوپەیمانی لە گەل ھێزە لوكالی یەكان یانیش دروستكردنی ھەندێك ھێز لە ژێر چەتری ” ئایدولوژیای دیاركراو” بدرێت لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی یان. بو نمونە دروستكردنی ھێز لە سەر بنەمای دینی، بەشێكی گرینگی ژینگەی قەیراناوی روژھەلاتی ناوەراستە. ‎ئەگەر ھەندێك ئەمەیان ناوناوە ” شەری بە وەكالەت (كوردیەكەشی: ‎برێكار Proxy) ، رەنگە قوتابخانەی ریالیستی پەیوەندی نێو نەتەوەی یانیش سیاسەتی جیھانی، ئەمەیان لە چوارچێوەی چەمكی ” bandwagon ” جێگیر بكات. ‎ واتە‎  ھەولدان بو پێكەوەگرێدانی ئاسایشی وڵاتێك بە وڵاتێكی دیكەوە، یانیش واڵاتێك بە ئەكتەرێكی خوجێی و بە پێچەوانەش دروستە. وێنەكە بەم شێوەیە كە دەوڵەت لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی خوی ھەولی پشتگیری لوجیستیكی، ئابوری و سیاسی بو لایەنی برێكارەكە دەستەبەر دەكات. بەرامبەر ئەمە ‎لایەنی برێكار دەبێتە ئامرازێك لە پێناو دابینكردنی ئاسایش و بەرژەوەندی یەكانی دەولەتی پشتگیر لە كوی گشتی تەنگەژەكە ھەتا دەگاتە پروسەی سیاسی. ئەمە ھەتا راددەیەكی باش ‎دەوڵەتانی لە پێكدادانی ‎ راستەوخو ‎بپارێزێت. بویە، زوربەی شەرەكانی ئێستا لە روژھەلاتی ناوەراست كە چالاكن، ھەر ھەمویان لە رێگای گروپە برێكارەكانەوە بەرێوە دەبردرێن. ئەم شەرانە ھەتا ئەو رادەیەك چالاك دەەبن كە لایەنە سەرەكی یەكان دەگەنە رێككەوتنامەیەكی سیاسی بو كوتایی ھێنان بە ناكوكی نێوانیان.

ھەواڵی زیاتر