پەڕینەوە لە فیدڕالیەتەوە بۆ کۆنفیدڕالیەت

دەوڵەتی عێراق، دوو جۆرە لە دروستبوونی دەوڵەتمان هەیە
١-دەوڵەتێک لەلایەن ئیمپریالیزمەوە دروست کرابێت
٢-دەوڵەت نەتەوە. ڕوونە کە دەوڵتی عێراق دەوڵەتێکە لەلایەنی ئیمپریالیزمەوە دروستکراوە. کاتێک لە ساڵی (١٩٢٠) دروست دەبێت، بە سێ قۆناغی دەوڵەتداری تێدەپەڕێت. (پاشایەتی) و (دیکتاتۆری) حزبی بەعس و (دیموکراسی) حکومەتی زۆرینە، شیعە مەزهەب. ئەوەی جێگەی سەرنجە، دەوڵەتی عێراق لە هیچ کام لەم سێ قۆناغەی خۆیدا سەرکەوتوو نەبووە و لەهەر یەکەیاندا بە جۆرێک شکستی خواردووە و دەوڵەتێک نەبووە، کە هەم خۆشگوزەرانی تێدابێت هەم ئارام و بێ کێشە بێت. ئەمە بۆ هەموو کەس ڕوونە لە ماوە درێژەی دروستبوونی دەوڵەتی عێراق بەردەوام لەناو کێشمە کێشم بووە و ناسەقامگیری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەزهەبی و ئاینی بوونی هەبووە و بوونی دەبێت. دەکرێت بەم جۆرە بڵێین فیدڕالیەت بۆ عێراق شکستی خواردووە، شکستێک کە نەک توانای هەستانەوەی نییە، بەڵکوو هێندە قوڵە کە نابێت بە هیچ جۆرێک دەستکاریشی بکرێت و هەوڵی چاککردنی بدرێت. لێرەدا ئێمە پێویستمان بە سیستمێکی سیاسی نوییە بۆ عێڕاق ئەویش بریتییە لە کۆنفیدڕاڵی.

لایەنە نەرێنیبوونەکانی فیدڕاڵیی بۆ دەوڵەتی عێراق چییە؟
١-هەر هەرێمێک توانای بەسەر ئیدارەی خۆیدا باشتر دەشێکت و کاروباری دانیشتوان خێراتر ئەنجام دەدرێت.
ئێمە ئەوە بە ڕوونی دەبینن کە عێراق فەرمانگەکانی ڕۆچووەتە گەندەڵی و بە پێچەوانەوە ئەم لایەنە ئەرێنییە نەرێنی کراوە.
٢-دابەشبوونی دەسەڵات و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی تاک لایەن.
ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات لە هەبوونی دەسەڵاتی فرە لایەن و دەسەڵاتی تاک لایەن بە هەردوو باردا شکست خواردووە.
٣-سیستمی فیدڕاڵیەت، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دیموکراسیەت و سەقامگیری.
بوونی دیموکراسی بوونی عێراق تێکدانی دیموکراسیەت بوونە و هەرگیز زەمینەسازیەک نییە بۆ دیموکراسیەت و سەقامگیری هەرگیز بە خۆیەوە نەبینیوە.
٤- لە سیستمی فیدڕاڵی هاوڵاتیان دەتوانن زووتر بگەن بە دەسەڵات و سیاسەتمەدار و زۆرتر لە پڕۆسە سیاسیەکاندا بەشدار بن.
هاوڵاتیان بەدەر لە مافخوراوی و ڕەنجەڕۆیی هیچی دیکەیان بۆ نەماوەتەوە و نەک ناتوانن بەشداربن لە گۆڕینی دەسەڵات بەڵکوو دەسەڵات ئەوان دەکڕن و دەیانگۆڕن بۆ لایەنی خۆیان.

کۆنفیدڕاڵیی. پێکەوەبوونی چەند دەوڵەتێکە، کە خاوەن سەروەرییەکی تەواون. ئەم چەند دەوڵەتە هاوپەیمانییەک دەبەستن. بۆ دیاریکردنی دەستیەکی هەمیشەیی. بۆ ڕێکخستنەوەی کێشە هاوبەشەکانیان. ئەو دەستەیەش پێی دەگوترێت کۆنگرە یان کۆنگرێس. هەندێک لە دەسەڵاتەکان دەخرێتە ژێردەست کۆنگرە، دەکرێت بە هاوبەشی بێت یاخوود بەتەنها. هەریەک لەم دەوڵەتانە خاوەن سەربەخۆیی سیاسییە و مافی پەیمانبەستنی لەگەڵ دەوڵەتانی بیانی هەیە. سەرەتایی سەرهەڵدانی چەمکی کۆنفیدراڵی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەرێمە سویسریانەی کە لە سەدەی سێزدەدا پێکهاتن. لەو سەردەمەدا ئەم هەرێمانە سەر بە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بوون. سێ هەرێم یەکیانگرت، توانیان سەربەخۆیی بەدەست بهێنن.

چەند نموونەیەکی کۆنفیدڕاڵی؛
سڕبیا و چیای ڕەش لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٢-٢٠٠٦
شانشینی ئاراگۆن لە ماوەی ساڵانی ١١٣٧-١٧١٦
کۆنفیدڕاڵیەتی سینیگال و گامبیا لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٢- ١٩٨٩

بەم جۆرەش بۆمان دەردەکەوێت دابەشبوونی سێ هەرێمی کورد و سونە و شیعە. گەورەترین چارەسەرە بۆم هەمووە نەهامەتییەی بەردەوام ڕوو لەم دەوڵەتە دەکات. و ئەمەش دەرچەیەکی باشە بۆ گەورەترین خەونی بەدینەهاتووی گەلی کورد و ئیدی دەبین بە خاوەن دەوڵەت و لەژێر هەژموونی سیاسەتی دەوڵەتانی سەردەست دەردەچین.

ھەواڵی زیاتر