جه‌نگی كیمیایی دژ بە خێزان له كوردستان
مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ى هۆشبه‌ر
دانا شوانی
ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر یه‌كێكه له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له‌م ناوچه‌یه، كه ڕه‌هه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی، ده‌روونیی، یاسایی، سیاسیی و ئابووریی هه‌یه. ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر زه‌مینه‌ساز و بناغه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و زیادبوونی تاوان و لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، به مانایه‌كی دیكه، په‌یوه‌ندی نێوان ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌یه، له لایه‌ك، كۆمه‌ڵگه و بونیاده‌كانی به‌ره‌و داته‌پین و له‌ناوچوون ده‌بات، له لایه‌كی دیكه، دیارده‌یه‌ك كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ى له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و كولتوورییه‌كاندا هه‌یه.
ئێمه له كۆمهڵناسییدا، ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر وه‌ك «جه‌نگی كیمیایی خێزانیی» یان «جه‌نگی بێ سنوور» له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین. ڕێكخراویی ته‌ندروستیی جیهانیی، ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر له پاڵ سێ پرسیی سه‌ره‌كیی گه‌ردوونیی داناوه ئه‌وانیش: به‌كارهێنان و هه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی، پیسبوونی ژینگه و هه‌ژاریی و زه‌قبوونه‌وه‌ى چینایه‌تیی.
هۆكاره كارتێكه‌ره‌كانی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر
یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵناسی دۆزینه‌وه‌ى هۆكار و سه‌رچاوه‌كانی كێشه و لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، دیارده‌ى ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌و كێشانه‌یه كه به‌گشتی ده‌كرێ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ههلومهرجیی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، كولتووریی، سیاسیی و ده‌روونیی و سیسته‌می كه‌سایه‌تیی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان به‌جێبهێڵێت. وێڕای ئه‌وه‌ش، قۆناغی هه‌رزه‌كاریی، نه‌بوونی یاسای جددیی و واقعی، بێتوانایی له پارێزگاریكردن و پێش‌گرتن، به‌كارهێنانیی مادده‌ى هۆشبه‌ر له لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزان، ….. هۆكاریی سه‌ره‌كیی بن له ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێ وردتر ده‌ستنیشانی سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بكه‌ین:
یه‌كه‌م: هۆكاره كه‌سییه‌كان (Individual factors)
هۆكاره كه‌سییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تیی تاك وه‌ك هه‌بوونی سترێس، تێكچوون و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، گۆشه‌گیریی و شكستخواردن، هه‌ژاریی و لاوازیی كه‌سایه‌تیی هۆكاری سه‌ره‌كیین بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان به‌دوایی ئارامكه‌ره‌وه بگه‌ڕێن، مادده‌ى هۆشبه‌ریش یه‌كێكه له ئارامكه‌ره‌وه كاتییه‌كان، له لایه‌كی دیكه، هه‌ژاریی له ڕووی ئابووریی و نه‌بوونی بڕوانامه و په‌روه‌رده‌كردنێكی ته‌ندروستیش هۆكاریی دهستتێوهردهرن كه بێگومان سه‌رچاوه‌ى ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له پشته. نه‌بوونیی ئامانج له ژیان، بێهیوایی و متمانه‌بوون به خود و لاوازی ئیراده، شكستخواردن له گه‌یشتن به ئامانج و ئاره‌زووییه‌كی دیاریكراو، هه‌موویان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیی تاك به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رن كه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاربهێنێت.
دووه‌م: هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له نێو هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خێزان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی و گرنگی له تاوتوێكردنی پرسی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر هه‌یه، چونكه خێزان بناغه و دامهزراوهییهكی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگه له كۆمه‌ڵگه‌دا و ژێرخانی كه‌سایه‌تیی تاكه‌كان بینا ده‌كات. بۆ نموونه ئه‌و هۆكاره خێزانیانهى كاریگه‌رییان له ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر هه‌یه بریتیین:
1. ههلومهرجیی ناجێگیریی خێزان.
2. په‌رشوبڵاویی و جیاوازییه ناوه‌كییه‌كانی نێو خێزان.
3. نه‌بوونی به‌ها و نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌ندروست له خێزان.
4. نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ى خێزانی و پێسپاردنی په‌روه‌رده‌ى منداڵ و هه‌رزه‌كار به په‌روه‌رده‌ی ناحكومی و حكومی
5. هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ناته‌ندروست و پڕكیشهى نێوان دایك و باوك.
6. پێنهگهیشتوویی عه‌قڵیی و ڕه‌فتاریی دایك و باوك.
7. هه‌بوونی پێشینه‌ى به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر له خێزاندا.
8. جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق.
9. كه‌مبوونه‌وه‌ى سۆز و خۆشه‌ویستیی و په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامانی خێزان.
10. زۆربوونی منداڵ و بێ توانایی له په‌روه‌رده‌كردنیان.
سێیه‌م: كولتوور و به‌هاكان
هه‌موو مرۆڤێك له ژێر كاریگه‌ریی به‌ها، پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كولتوور و ڕێوره‌سمه كولتوورییه‌كانی كۆمهڵگهكهیدایه. كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش له ئێستا ڕووبه‌ڕووی گۆڕانێكی كولتووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رچاو بۆته‌وه، تاكه‌كان تووشی ئهنۆمی و جۆره شێواوییه‌كی كولتووریی هاتۆته كایه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌هۆی هاتنی ئاواره سووریی و گه‌شتیار و ئاواره عه‌ره‌به‌كان و كورد و ئێرانییه‌كان و خه‌ڵكانی بیانیی، تاكه‌كان جۆرێك له هۆگرییان بۆ كولتووریی ئه‌وان لا دروست بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر، چونكه ئه‌وان بره‌و به كولتووری خۆیان ده‌ده‌ن و دامه‌زاروه كۆمهڵایهتییهكانیشمان له هه‌موو ئاست و قه‌باره‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م بوونه له هوشیاركردنه‌وه و ڕێگریكردن له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاریگه‌رییه كولتووریی ئه‌وانیتر به‌سه‌ر وردهكولتوور و كولتووری ئێمه‌دا هه‌یانه.
چواره‌م: كێشه ئابوورییه‌كان
له ڕاستیدا قه‌یرانه ئابوورییه‌كان له هه‌ر وڵاتێك سه‌رهه‌ڵبدات ئاست و قه‌باره‌ى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش زیاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كێشه ئابوورییانه‌ى ده‌بنه‌هۆی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر بریتیین له:
1. نه‌بوونی دڵنیایی به داهاتوو.
2. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ى بێكاریی.
3. فشاریی ئابووریی و نه‌بوونی ئاسته‌كانی خۆشگوزه‌رانی.
4. نایه‌كسانی ئابووریی و زۆربوونی كرێكاریی بیانی.
5. جیاوازیی چینایه‌تیی و زۆربوونی چینی هه‌ژار و نه‌مانی چینی مامناوه‌ند.
6. هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ى ناڕه‌وا و نایاسایی بۆ داهات و لاساییكردنه‌وه‌یان.
هه‌موو ئه‌مانه هۆكاریی سه‌ره‌كیین بۆ ئه‌وه‌ى تاكه‌كان تووشیی نارێكیی كه‌سایه‌تیی و هان بدرێن بۆ به‌كارهێنان و فرۆشتنی مادده‌ى هۆشبه‌ر.
پێویسته چی بكرێت؟
1. ده‌كرێ هه‌ڵمه‌تیی هوشیاریی له قوتابخانه حكومیی و ناحكومییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
2. خێزانه‌كان له مه‌ترسیی به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر ئاگادار بكرێنه‌وه له ڕێگه‌ى دامه‌زراوه ئایینییه‌كان.
3. یاسا به‌ركاره‌كان هه‌موار بكرێنه‌وه و سزای بیانییه‌كان دابنرێت و توندتر بكرێت.
4. به‌كارهێنه‌ر وه‌ك تاوانبار ته‌ماشا نه‌كرێت، به‌ڵكو سه‌نته‌ری تایبه‌تمه‌ند بۆ دووباره بهكۆمهڵایهتییبوونهوهیان بگیردرێته به‌ر.
5. رێكخستنی دهرفهتهكانى كاركردن، و كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێكاریی بیانیی.
6. بڵاوكردنه‌وه‌ى بروشور و ڤێدیۆ و وێنه له میدیا و سۆشیال میدیا بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان.