بەرھەم ساڵح ئامادەی ھەموو کارێکی نابەجێیە دژ بە گەل و نشتیمانەکەی
جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، فیتۆیان لەسەر بەرھەم سالح نیە.
جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان فیتۆیان لەسەر بەرھەم ساڵح نییە، ھەموو خائین و خۆفرۆشێک، فیتۆی سەرۆک بارزانی و پارتی لەسەرە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.
بەرھەم سالح ئەو کەسایەتییە نییە جەنابی سەرۆک بارزانی دژایەتی بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەرھەم کەسێکی خائین و خۆفرۆشە و لەپێناو مانەوەی لە دەسەڵات ئامادەی ھەموو کارێکی نابەجێیە دژ بە گەل و خاک و نشتیمانەکەی و ھەمووان شاھیدن لەپێناو کورسیەک، حزبێکی کردە قوربانی بە ھەزاران ئەندام و لایەنگرەوە.
پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ھیچ گرنگییەکی بۆ پارتی نییە، ئێستا وەک پارتی موسرین لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار، ھۆکار ئەوەیە ناکرێت چیدی کەسێکی خۆفرۆش لەپۆستێکی پشکی کوردابێت و خیانەت لە گەلەکەی بکات، بێ ھەڵوێستبێت لەم ھەموو زوڵم و ستەم و تەعریبەی لە ئاست گەلی کورد دەکرێت،
ھانی دەسەڵاتدارانی عێراق بدات ھێز بجولێنێت لە دژی گەلەکەی، وەک ئەوەی مالکی بە ئاشکرا رایگەیاند «بەرھەم ساڵح جێگری سەرۆکوەزیران بووە لەساڵی ٢٠٠٦، سەبارەت بە نەوتی ھەرێمی کوردستان پێی ڕاگەیاندووم ھێز بجولێنم لە دژی کورد»!
ھەرچەن ئێمە باوەرمان بە عێراقی یەکگرتوو نییە و لەوەتەی ھەین لەپێناو مافەرەواکانی گەلی کورد و سەربەخۆییمان خەبات دەکەین و قوربانی دەدەین،
بەڵام سیاسەتێکی زۆر دروستە ئەو پۆستانەی پشکی کوردن لە بەغدا، لە دەستی خەلکانێکی دڵسۆزی خاک و گەل و نیشتیمان بێت، داکۆکی کاری سەرسەختی مافە دەستووری و یاساییەکانی گەلی کوردبێت. نەک وەکو بەرھەمێکی بێ بەرھەم، کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان بە پێش چاویەوە تەعریب دەکرێت و کوردانی سنورەکە ئەتک دەکرێن بێدەنگی ھەڵبژێرێت!
بودجەو مووچەی گەلەکەی ببردرێت و مافە یاسایی و دەستوریەکانی گەلەکەی بە بریارێکی موسەیەس لێ زەوت بکرێت، بێ دەنگی ھەڵبژێرێت!
خائین و خۆفرۆشان دەبێت حەجمی خۆیان بزانن، راستە یەکریزی نێوماڵی کورد لەسەروی ھەموو پۆستێکەوەیە، بەڵام یەکریزیەک نا لەگەڵ خائین و خۆفرۆشبێت
ئەحمەد گلی – کادری پێشکەوتووی پارتی