پارتی یەکڕیزی ناویت بۆ ئەوەی کەس دوای بکەویت ، مێژووی دوای ۲٠٠۳ ی عیراق و پێکهێنانی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق شاهدە ، کەئیوە هەمیشە بەکورسی و هیزو بازوی پارتی لەبغداد پۆستتان وەرگرتوە بەپۆستی سەرۆک کۆماریشەوە .
هەموو کابینەکانی حکومەتی عیراق دوای ۲٠٠۳ شاهدە حزبی کوردی نیە لەبغداد پارتی پۆستی پەرلەمانی یان حکومی لەحصەی خۆی پێ نەدابیت .
بەڵام ئیتر ئەو زەمەنە گوزەشت کاک ستران پارتی لەسەر حسابی هیزی خۆی خەلک بکاتە سەرۆکی کۆمار و وەزیر و جیگری سەرۆکی پەرلەمان لەحزبەکانی تر و ئەوانیش تەوسیەو ڕینمایی بدەنە حکومەتی عیراقی کەچۆن چۆنی ئابڵوقەی ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات و پارەی لی ببریت چونکە حکومەتەکە پارتی سەرۆکایەتی دەکات.
ئەری خیرە کاك ستران ئیستا یەکڕیزی کوردتان بیرهاتوەتەوە ئەی ۲٠۱۸ بۆ ڕیککەوتنتان لەگەل پارتی شکاندو بەهیزی هاوپەیمانە شیعەو سونەکان پۆستی سەرۆک کۆمارتان برد و یەکڕیزیتان بیر نەبوو؟
ئەرێ کاک ستران عبداللە خۆ هەمووی دوومانگ نابیت وتەبیژەکەتان و جەنابت و دوسێ سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی ترتان دەتانگوت پارتی گەر دەیەویت ئیمە سەرۆک کۆمار دەبەین گەر ناشیانەویت باوەک ۲٠۱۸ خۆیان تاقی بکەنەوە لەناو پەرلەمان کێ بردیەوە پیروزی بێت ئەوە ئەرز و ئەویش مەیدان ، خیرە ئیستا چی بوە و چی گۆراوە ، خۆ پارتی بەقسەی ئیوەی کردوە بالەپەرلەمان عەرز و مەیدانەکەتان ببینین ، ئیتر سترانی یەکڕیزی ئیوە بەس لەتەنگانەی خۆتان بیرتان دیتەوە .
سیاسەت سترانی دلداری نیە کەپۆستیکت وەک دلدارەکەت پی نەدرا سترانێکی غەمگینانەو هەست بزوینی یەکڕیزی بۆ بڵێیت .
بهمن کاك عبداللە احمد ــ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان