کێشەی پارتی ھەر کاکەمین نەجاڕ نییە

خۆ کێشەی پارتی بە تەنیا کاکەمین نەجاڕ نییە کە ئێوە سێچوار ساڵ جارێک لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا دەیبینن، بەڵکوو کێشەکە ھی عمومی پارتییە و بەردەوامیش دەبێت.

ئەگەرچی پارتی حیزبی یەکەمی عێراقە و خاوەنی پارە و چەک و ھێزی سەربازییە، بەڵام بەجددی ئەوەی لەو حیزبەدا کەمترین گرنگیی پێ دراوە، بە ڕۆشنبیرکردنی تاکە.

تۆ بیر لەوە بکەوە کە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزب ناتوانێ سێ خولەک قسە بۆ ئەو خەڵکە بکات و کار گەیشتووەتە ئەوەی حیزب خواخوای بێت ئەندامی مەکتەبی سیاسیی نووقەی لێوە نەیەت.. دە وەڵا ھەر ئەندامی مەکتەبی سیاسیش نا، من لەوەتەی نێچیرڤان بارزانیم لەسەر تەلەڤزیۆن دیوە، تەمەننام کردووە وتارێک پێشکەش بکات و دەستی بۆ گیرفانی نەبات.

ئەوە میکیاڤێلی لە کتێبی The prince کە بیروڕای سیاسیی ئەوی تێدایە دەڵێت: “ئەو شتانە بڵێن کە خەڵکی دەیەوێت، بەڵام ئەو شتانە بکەن کە ویستی خۆتانە”. جا کە کاکەمین نەجاڕ و ئەحمەد کانی و ھێڤیدار ئەحمەد و ھتد.. نەزانن ئەوە بڵێن کە خەڵکی دەیەوێ، چی بۆ پارتی دەکەن؟

ئێ ڕای میکیاڤێلی وایە کە سەرکردە دەتوانێ بۆ مانەوە لە دەسەڵات، تەنانەت فێڵ لە جەماوەریش بکات، کەچی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەو حیزبە دا دەڵێت: ئەوانەی ئەنفالیان کردووین، ئێستا بە حوڕیەتی خۆیان لە ھەولێرن.

حازم جەعفەر

ھەواڵی زیاتر