ھەمیشە ھەوڵمداوە بە وردەکاریەوە کار لەسەر دۆسیەکان بکەم، ھەرگیز ئامانجی شکاندن و نیەتی سیاسیم نەبوە، بەڵکو ئامانجی من بەرگریە لە مافی گشتی.
لە وەڵامی نوسینێکی مندا لەبارەی داگیرکردنی نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی لە لایەن دەزگای دژە تیرۆر‌و فەرماندەیی گشتی ھێزکانی پێشمەرگە(٧٠). دەزگای دژە تیرۆر دەڵێ: بەمەبەست یان بەھەڵەداچون باسمان لەوە کردوە دەزگای دژە تیرۆر بەنایاسایی زەوی داگیرکردوە، بەھەڵەدا نەچوم و مەبەستم بوە، مەبەستەکەشم دژایەتی گەندەڵی بوە!دەڵێن: ئەم داگیرکاریە لە لایەن چەند کەسێکی نابەرپرسەوە ئەنجامدراوە!!
بەڕێزان: ئەم کارە بە فۆڕم‌و مۆری دەزگاکەی ئێوە کراوە!(بەڵگەکان لەبەردەستن)
نزیکەی ١٠ ھەزار پارچە زەوی بەنایاسایی و بەھاوکاری بەڕێوبەری ناحیە مەتر مەتر کراوەو فرۆشراوە! شوێنی باخچەو خزمەتگوزاری فرۆشراوەو بەھاکەی ٣٢٤ ملیۆن دۆلارە!
ئاخر دەزگای دژە تیرۆر‌و فرۆشتنی زەوی !!!!
ھەر دەزگای دژە تیرۆر نیە فەرماندەیی ھێزەکانی ٧٠، زیاتری کردوە..
ئێستا ئەم دوو دامەزراوە کە بە بەھای سەدان ملیۆن دۆلار زەویان داگیرکردوە گرفتیان بۆ ھەزاران خێزان دروستکردوە، ئەم زەویانە نە تاپۆو نەبەڵگەی فەرمی ھەیەو چەند دەستێکی کردوەو مۆڵەتی بینای نیە، خەریکە دەبێتە گرفتێکی گەورە!!! چارەنووسی ئەو خەڵکە چی دەبێت باجی ئەم داگیرکاریە بدات!! ئەوانەشی بایی سەدان ملیۆن دۆلار زەویان فرۆشتوە ھیچ!
نەک دەزگای دژە تیرۆر، ئیدارەی خۆجێی و حکومەتی ھەرێم و بڕیاربەدەستی حیزبیش لەم تاوانەدا بەشدارن..
شوێنی داگیرکاریەکان
ئاوباره، سەدان پارچە زەوی، دژە تیرۆر
ته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به هاوبه‌شى دژە تیرۆر‌و ھێزەکانی ٧٠
به‌رامبه‌ر وێستگەی كاره‌باكه زیاتر له ٥٠دۆنم ( هێزەکانی ٧٠)
به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ ( هێزکانی ٧٠) ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى (دژە تیرۆر)
به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (ھێزەکانی ٧٠)زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (دژە تیرۆر)
کانى گۆمه تا تانجه‌رۆ به هاوبه‌شى (د.ت) (ه.ح)
خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)
خه‌لیفاوا (ه.ح) كه زیاتر له 100 پارچه زه‌وى كرا‌و به‌ناوى یه‌ك ئافره‌ته‌وه
چەندین شوێنی بازرگانی فرۆشراوە..
تێبینی: لە نێو زەویەکانی ھێزەکانی ٧٠، ژمارەیەکی کەم دراوەتە کەسوکاری شەھیدانی داعش و کەمئەندامانی سەنگەر، کەس لاری لەمە نیە
عەلی حەمە ساڵح – پەرلەمانتاری کوردستان