پێویستە میدیاکان بەئاگاتربن!
میدیا لەم ژینگەیەی ئێستادا زیاتر لەهەموو كات بەرپرسیارێتی لەئەستۆیە کە راستەوخۆش پەیوەستە بەژیانی تاكو كۆمەڵ و رایگشتی.. بارودۆخی كۆمەڵایەتی ناوچەکەش ناسەقامگیری قوڵی هەیە بەتایبەت سایسی و ئابووری كۆمەلایەتی!
یەكێك لەو دیاردانەی میدیاو میدیاكاران دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی ئاكاری كاركردن لەلایەك و لەلایەكیش ناراستەوخۆ خەریکە دەبێتە ھۆی (دیاردە خولقاندن)، كە سەرەنجامی خراپ و مەترسیدار دروست دەكات و دورنییە كێشەی كۆمەلایەتی گەورە بەدوای خۆی بھێنێت!
بەشێكی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانی و هەوالانەی لەلایەن نێردەكانی دەزگاكان و رۆژنامەوانان سازدەكرێت بێگومان پێویستە بایەخێكی گشتی كۆمەلایەتی، جوگرافی، سیاسی.. تادوایی هەبێت ،
یان پەیوەست بێت بەكێشەی چینێك، یان توێژێك، بەلام ئەوەی جێی سەرنجە زۆركات بەشێك لەو رۆژنامەوانو دەزگایانە دەچنە ناو كێشە كەسییە كۆمەلایەتیەكان، بەچەشنێكن هەر هەكەسێكی ئاسایی بەبێئەوەی بایەخێكی گشتی هەبێت داوا لەرۆژنامەنوسان دەكات تا مایكەكانیان بكاتە مینبەر، بۆ گەیاندنی پەیامەكەی ئیتر ئایا (راستە، یان ناراست)! كە گومانیتێدانییە كەسانی قسەكەر لەوچوارچێوەیەدا بێ نیەتو بێئامانج نین!
ھەروەک زۆرکات رویداوە بۆلەكەداركردنوتۆمەتباركردنی كەسێك بووە، کەكێشە زۆر كەسی و تایبەت بوەو هیچ بایەخێكی گشتی نەبووە! ئەمە سەرەرای ئەوەی كە كێشەکە لەرێگەی میدیاكانەوە دەچێتە ناوخەڵك، بەبێ پشتراستكردنەوەو بەدواداچوون لایەنی بەرامبەر ناوی دەزرێتو لەكەدار دەبێت.
دووریشنییە لەكۆمەڵگەی ئێمە کە شڵەژانێکی کۆمەڵایەتی ھەیە، بینیومانە سیناریۆیەك لەرێگەی بەرژەوەندی گشتیەوە بۆ لێدانی كەسی ئامانجدار دادەرێژرێت!
لەوەھا دۆخێکدا پێویستە میدیا وریاتر مامەڵە بکات و نەچێتە ناو ئەو ململانێو كێشە كۆمەلایتیە كەسییانەی كە بایەخو بابەتی گشتی كۆمەڵگەنین،خۆئەگەر بەبۆچونی رۆژنامەوان یان سیاسیەتی دەزگاكەی بایەخی هەبوو، ئەوا ئەخلاقیانەو پیشەییانە پێویستە هاوسەنگی لەنێوان دژ بەیەكەكاندا رابگرێتو سەرەنجامی بەدواداچونەكانی بلاو بكاتەوە، بەر لەوەی کێشەکە بگاتە لای وەرگر زانیاری لایەنی بەرابەر وەربگرێت، چونكە كەم نین ئەوانەی لەم دیاردەیەوە بونەتەقوربانی، لەكاتێكدا سایكۆلۆژیای وەرگری ئەم ژینگەیەی ئێستا یەكەم بیستن و بینین وەردەگرێتو بەبێ چاوەروانی بریاری خۆی ئەدات..بۆیە گرنگە میدیاكان نەبنە بەشێك لەكێشەكان !
شەھێن سابیر