شەڕی پارتی و پەكەكە یان شەڕفرۆشی پەكەكە!

تا ئێستا پارتی یەك فشەكی بەرامبەر پەكەكە نەتەقاندووە، كەچی میدیای یەكێتی و ھاوئاخوڕەكانی بەردەوام وشەی (شەڕی پارتی و پەكەكە) بۆ ئەم دەستدرێژیانە بەكار دەھێنن، تەنانەت زۆرجار دەیانەوێ ئەستۆ پاكی بۆ پەكەكە بكەن.

ئەمە لە میدیاش تێپەڕی كردووە و بەرپرسانی ئەو حزبەش بە ھەمان نەھج كار بۆ ئەوە دەكەن خەڵك بەوە ڕابێنن كە (پارتی و پەكەكە) لە شەڕدان و ئەوەی روودەدات پەیوەندی بە كێشەی نێوان دوو حزبەوە ھەیە نەك ھەموو ھەرێمی كوردستان! وەك ئەوەی پێشتر كاتێك حكومەتەكەی ماڵكی بە پێشنیاری یەكێتی مووچەی بڕی وتیان كێشەی بارزانی و ماڵكی شەخسیە!

یەكێتی بە تایبەت ڤێرژنە 16ـەكەی وا بیر دەكاتەوە شەڕی پارتی و پەكەكە فەڕاغ دروست دەكات و ئێدی ئەوان دەبن بە حاكمی موقتلەقی ھەولێر، بادینان و زوونی جرت و چەقەنە، بۆیە بەردەوام ھەوڵی ئەوە دەدەن وا وێنا بكرێت ئەوەی روودەدات پێشمەرگەی پارتی و گەریلای پەكەكەن، نەك پێشمەرگەی ھەرێمی كوردستان و باڵی چەپی شیعەی عەلەوی سەر بە پەكەكە!
بەلای یەكێتییەوە شوێنی شەڕەكە ھەرێمەكانی گەڕیلان و نابێت پێشمەرگە موداخلەی ئەوێ بكات و ھێڵی سوورە، یەكێتی پێی وایە دەبێت پارتی وەك ئەوان ڕێگا بدات پەكەكە بە ئارەزووی خۆی تەڕاتێن لە ناوچەكە بكات و كەس پێی نەڵێت (لەل)، ئەوەتا 5 خولەك بە ئاراستەی باكوری ڕانیە و قەڵادزێ، ئێدی سنووری یەكێتی كوتایی پێ دێت، لە ھەموو پشدەر و بتوێن و چەند شوێنێكی تر یەكێتی تەنھا ناوەندەكانی شار و شەقامە سەرەكییەكانی بەدەست ماوە، زۆرجار پەكەكە تەحەكوم بەم شوێنانەش دەكات.

بێمەوە سەر ئەسلی بابەتەكە؛ مادەم ھەر بووە بە شەڕی پارتی و پەكەكە، پارتی دەبێت بە كردار سنوورێك بۆ ئەم شەڕانگێزی و وەحشیگەرییەی پەكەكە دابنێت، یان وەڵامی پێویستی بداتەوە، یانیش ئەوەتا وەك یەكێتی دەست بە كڵاوی خۆییەوە بگرێت، با نەیبات!

ھەكار ھەركی

ھەواڵی زیاتر