عەرەب لە خاكی ئیسرائیل داگیركارن

عەرەب لە خاكی ئیسرائیل داگیركارن وەك قورئان دەبێژێ
(مەیخوێنەوە، ئەگەر خۆت بە مێگەل دەزانی و بڕوات بە ڕای جیاواز نییە)

لەسەر پەرلەمانی وڵاتی ئیسرائیل، نەخشەیەك هەڵواسراوە كە بریتییە لە “دەوڵەتی ئیسرائیلی مەزن” لایەكی میسر، لوبنان، سووریا، ئوردن و لایەكی عێراق لەخۆی دەگرێت. بەپێی ئەو نەخشەیە، كوردستان دەبێتە جیرانی ئیسرائیل. ئەم خەونەی جووەكان لە كوێوە هات:

0- (دوای ئەوەی بابەتێكم بەناوی “ئیسرائیل و فەلەستین” نووسی، دەیان پەیج و ماڵپەر بردیان و جنێوباران كرام، كۆمەڵێك هاوڕێ داوایان كرد، داوای لێبوردن لەو خەڵكە نەزانە بكەم، ئیدی بە پێویستم زانی ئەم بابەتە بە زمانێكی زانستیتر بڵاو بكەمەوە، ئاخر فێر نەبووم لەسەر بۆچوونی خۆم سازش بكەم، ئەگەر لە ناخدا پەشیمان نەبووبێتمەوە.)

1- بەپێی بەڵگەی ئایینە ئاسمانییەكان، كوڕێكی ئیبراهیم ڕەچەڵەكی جوون، كوڕەكەی دیكەیشی بەشێكن لە ڕەچەڵەكی عەرەب. شوێنی ڕەچەڵەكی جوو، ئەو ناوچەیە بووە كە پێی دەگوترێ وڵاتی شام، تا دەگاتە سنووری میسر. ڕەچەڵەكی عەرەبیش كە لە بنەڕەتدا خۆیان هەر خەڵكی حەزرەمووت بوون، دواتر تا نەجد و حیجاز سەركەوتووە و ئیدی لە نیمچە دوورگەی عەرەب لای نەداوە.

2- ساڵی 1897ز سەرانی جوو لە وڵاتی سویسرا كۆنگرەیەكیان بەست، تێیدا بیرۆكەكەی “تیۆدۆر هیرتزل”یان كردە بەرنامەی كاری داهاتوویان، ئەویش گەڕانەوەی هەرچی جووە لە دونیادا بۆ زەویی هەزاران ساڵەی خۆیان كە بریتییە لەو شوێنانەی لە خاڵی یەكەمدا باسم كردن. ئیدی لەو ڕۆژەوە ئیشی بۆ كرا، تا یەكەم كاروانیان ساڵی 1948 گەیشتنە سەر خاكی دێرینی خۆیان كە مێژووەكەی بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

3- وشەی “فەلەستین” عەرەبی نییە. دوازدە سەدە پێش زایین، گەلی بالیشتینییەكان لە دورگەكانی یۆنانەوە بە داگیركاری ڕۆیشتن و ئەو خاكەیان گرت كە پێش ئەوان بەدەست فیرعەونی میسرەوە بووە و خەڵكەكەی تێیدا دەژیان كەنعانی بوون، واتە جوو.

4- لەناو هەموو ئەو گەلانەی لەسەر خاكی ئیسرائیل یان بالیشتین ژیاون، عەرەب نوێترینیانن. هەڵبەت دوای ئەوان بەهۆی سەڵاحەددینەوە كوردیشی لێ ژیاوە، چونكە لەژێر سێبەری ئیسلامدا بوون، عەرەب خستوویاننەتە ژێر ناوی خۆیانەوە.

5- لە تەوراتدا، بە كۆمەڵێك دەق، خوا بەڵێنی بە جووەكان داوە كە دەگەڕێنەوە سەر خاكی خۆیان. ئەمانە بەشێكیانن:

  • لەو ڕۆژەدا، خوا بەڵێنێكی بە ئیبرام دا: بە نەوەكەت بڵێ، ئەم خاكە لە ڕووباری میسرەوە بۆ ڕووباری فورات، بۆ ئێوە دەبێت. “في ذلك اليوم قطع الرب مع إبرام ميثاقاً قائلاً لنسلك أعطي هذه الارض من نهر مصر إلى النهر الكبير نهر الفرات” سفر تكوین: 15 : 18 ) .
  • هەموو ئەو زەوییانەی پێی لەسەر دادەنێن لە وشكانی و لوبنان لە ڕووباری فوراتەوە تا دەریای ڕۆژاوا، بۆ ئێوەیە. “كل مكان تدوسه بطون أقدامكم يكون لكم من البرية و لبنان من النهر نهر الفرات إلى البحر الغربي يكون تخمكم ” ( تث 11 : 24 )

6- وەك چۆن لە تەوراتدا خوا بە جوو دەڵێت گەلی هەڵبژێردراوی خوان، لە قورئانیشدا شتی لەو جۆرەیان پێ دەڵێت:

  • پێیان دەڵێت بەڵێنی خوا بەجێ بهێنن، تا ئەویش بەڵێنی خۆی بەجێ بهێنێت ئەویش پیرۆزباییكردنی خاكی ئیسرائیلە.” يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ ” ( سورة البقرة 2 : 40) .بەپێی قورئان، كێشەی خوا لەگەڵ ئیسرائیل ئەوە بووە، گەلێكی خۆخۆر بوون. خوا پێی گوتوون هەتا یەكگرتوو نەبن، خاكی خۆتان وەرناگرنەوە. ئێ ئەوەتا ئێستە دەبینین بەهۆی یەكگرتوویییانەوە، گەڕاونەتەوە سەر خاكی خۆیان.
  • خوا لەم ئایەتەی قورئاندا ڕێك وەك ئایەتەكانی تەورات پێیان دەڵێت: ئێوە فەزڵتان بەسەر هەموو جیهانەوە هەیە: ”يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ” ( سورة البقرة 2 : 47 ) .

7- خوا لە قورئاندا بە گەلی جوو دەڵێت: ئەو گەلەی ستەملێكراو و لاواز بوون، ئەمسەر و ئەوسەری زەویمان لێ پیرۆز كردن، وەك چۆن بەڵێنمان پێ دابوون، چونكە ئارامیان گرت: “وَأَوْرَثْنَا الْقَوْمَ الَّذِينَ كَانُوا يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الْأَرْضِ وَمَغَارِبَهَا الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ الْحُسْنَى عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ بِمَا صَبَرُوا وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُ وَمَا كَانُوا يَعْرِشُونَ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آَلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ” (سورة الأعراف 7 : 137- 138 ).

8- تەواوی خاكی شام بەپێی قورئان موڵكی ئیسرائیلە و خوا لەسەریان تاپۆی كردووە. ”وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنْبِيَاءَ وَجَعَلَكُمْ مُلُوكًا وَآَتَاكُمْ مَا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ ، يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ ، قَالُوا يَا مُوسَى إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَنْ نَدْخُلَهَا حَتَّى يَخْرُجُوا مِنْهَا فَإِنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا فَإِنَّا دَاخِلُونَ ، قَالَ رَجُلَانِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمَا ادْخُلُوا عَلَيْهِمُ الْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ” (سورة المائدة 5 : 20 – 23) .
لەسەر ئەم دێڕەی قورئان: “يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ” زیاتر لە دە تەفسیرم خوێندەوە، هەموویان لەسەرە ئەوە كۆكن كە مەبەستی لە ئەریحا و قودسە، هەندێكیشیان وەك كەلبی، قەتادە و كەعب دەڵێن، مەبەستی خوا لەو ئایەتەی قورئان، تەواوی خاكی شامە.
ئیمامی تەبەری لە تەفسیرەكەیدا دەڵێت: ئەو خاكەی خوا بەڵێنی بە مووسا داوە، گوتەی زۆری لەسەرە، هەندێكیان دەڵێن خاكی سینایە، هەندێكیش دەڵێن خاكی شامە، هەندێكی دیكە دەڵێن لە سیناوە تا شام هیی جووە و زۆر بۆچوونی دیكەیش كە هەمووی لەو چوارچێوەیەدا دەخولێتەوە.

9- وشەی “كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ” لەو ئایەتەی پێشوودا، مانای وایە خوا لە “لەوحی مەحفووز” نووسیویەتی و ئیدی پاشگەزبوونەوە لەو بەڵێنە نییە.
10- لە بابەتی پێشوودا زۆر كەس گوتیان، ئەگەر بڵێین ئەو خاكە زەویی جووەكانە و دەبێت عەرەب دەربكرێت چونكە پێش سێ هەزار ساڵ هیی ئەوان بووە، كەواتە دەبێت بڵێین هەولێریش هیی كورد نییە و پێش ئێمە ئەربائیلۆكان و ئاشوورییەكان لێی ژیاون. ئەمە گوتەیەكی لۆجیكییە، بەڵام ئەم خاكەی ئێمە، هیچ گەلێكی پێشتر نەماوە ئێستە داوای مافی شەرعیی خۆی بكاتەوە، جووەكان لەوەتەی لە خاكی خۆیان ڕۆیشتوون، چاوەڕێی گەڕانەوەی بوون و دەیان دەقی قورئان و تەوراتیش پشتیوانییان دەكات.

11- ئەمانە بەڵگە ئایینییەكان بوون، بۆچوونی من لەمەر گەلی جوو و گەلی عەرەب ڕوونە و هەردوو گەلەكە بە تاوانبارترین گەلانی سەر زەوی دەزانم، ئەگەرچی لەم سەردەمەدا جووەكان بە زانست خزمەتی زۆری مرۆڤایەتییان كردووە و عەرەبیش هەر بەرخۆری زیانبەخشن.

سەرنج: ئەم بابەتە كورتەی شیكارییەكە، دووسە لاپەڕە دەبێت كە لەمێژە ئامادەم كردووە و ئێستە بە دەستكارییەوە، هەندێكیم داناوە.
سوپاسی چەند میدیایەك دەكەم، داوایان كرد لەمەڕ ئەم بابەتە بچمە بەرنامەكانیانەوە. هەموویانم ڕەت كردەوە، ئەوەی هاوڕێی خۆشەویست “د. ئادەم بێدار” نەبێت لە “ڕووداو”، حەزم دەكرد بچم، بەڵام ئەویش بەهۆی كارەوە نەمتوانی. لە داهاتووشدا بۆ ئەم بابەتە ناچمە هیچ بەرنامەیەكەوە. بۆ خۆتان وەك هەرگاڤ، لە بڵاوكردنەوەی ئازادن.

كوردۆ شابان

ھەواڵی زیاتر