بۆچی دەنگدان گرنگە
“دەنگدان ئەرکی مەدەنیی ئێوەیە” ئەمە هەستێکی زۆر باوە، بەتایبەتی مانگی( ١٠) لەگەڵ نزیک کردنەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن بەڵام بەڕاستی مانای چییە؟ وە بە تایبەتی بۆ کورد مانای چییە؟
ئەمڕۆ زۆربەی هاوڵاتیانی عێراقی کە تەمەنی لە 18 ساڵ زیاترن، مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی فیدراڵی و دەوڵەتدا، بەڵام دەنگدان هەمیشە بۆ هەموو عێراقیەکان مافێکی بنەڕەتی بووە کە تێیدا یەکڵاکەرەوەبن لە بونیادنانی عێراقێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر، واتا تەکی عێراقی بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لە دۆخێکی ناهەموار ژیاون کە جەنگ نەیتوانی ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی بدات بە عێراق و عێراقیەکان، لەدوای ڕزگاری عێراقیش دوای ساڵی دوو هەزار سێ لە دەستی ڕژێمی بەعس کەم تا زۆر هەڵبژاردنیش نەیتوانی ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و هێنانە کایەوی ژیانێکی باشتر بۆ تاک لە عێراقدا کە تاکەکان بە هەموو جیاوازیەکان شایەنی ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانترن. بەڵام دەبێت باوەڕی زۆرمان بەوێت چارەسەرەی هەردۆخێک بە پڕۆسە دیموکراسیی چاکترێکە لە شەڕ و کوشت و کوشتار بۆیە دەبێت ئێمە وشیاربین لەوەی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدان بکەین بە خاڵی یەکڵاکەرەوە لەوەی کێ بە شایەنی دەسەڵات و کێ بەشایەنی دەنگی خۆتی دەزانیت. واتا وشیاری کۆمەڵگە زۆر گرنگە لەوەی کە هەڵبژاردن گرنگی و قورسیایی خۆی هەیە بەسەر پڕۆسەی سیاسی و ئایندەی سیاسی وەڵات.
گرنگی هەڵبژاردن بۆ عێراق بەتایبەت بۆ کورد
دەنگدان بە زیندووترین مافە دا ئەندرێت لە عێراق بۆ سیستمی ئایندەی حوکمەت
مانگی( دە ) کە هەڵبژاردنەی پێشوەختەیە لە سەرتاسەری عێراق دەنگدان گرنگترین مافی بنەڕەتییە کە دراوە بە گەلی عێراق بۆ ئەوەی بە ڕاستی بڕیار لەسەر ئەو حکومەت و سیاسەتانە بدات کە کاریگەری لەسەر داهاتووی وڵاتەکەمان دەبێت.
بەڵام بۆ کورد دوو جار وشیاری گرنگە لە چاو نەتەوە و پێکهاتەکانی تری ناو عێراق، ئەوەی لە ئێستادا ئەیبنین تێکچوونی ناوماڵی عێراقیە بەتایبەت تێکچوونی باڵانسی نێوان شیعە و سونەیە. لە ڕابردوو دەمان بینیی بەغدا لە هەوڵ دابوو بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم. لێرەدا ئەوەی گرنگە دەبێ کورد بە هێزێکی بەهێزتر وبە ڕۆحیەتێکی تری کوردانەیی یەکگرتوو بچێتەوە بەغدا. بۆ ئەوەی پارێزگاری لە مافە دەستوریەکان بکەین کە چەسپاون لە ناو دەستوری عێراقدا. لێرەشدا گرنگی بەژداری کردنی خەڵکە لە هەڵبژاردنەکان بۆ ناردنی نوێنەری زیاتر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. ئەبێ ئەرکی ئێمە ئەوەبێت وشیاری زیاتر بدەین بەخەڵک و خۆمان بەبەرپڕسیار بزانین لە هەم بەر هەلبژاردنی داهاتووی عێراق. هەرتاکێک دەنگێکی کاریگەر دەبێت بۆ زیاتر فشارخستە سەر حوکمەتی داهاتوو عێراق کە کورد دەبێت بەهێزێکی ترەوە بچێتەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ماف و خواستەکانی کورد. کە ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوو ئەمان بینی چ بە هێرش و چ بە بڕینی بوجەی هەرێم خەڵکی هەرێم سزا ئەدرا.
کرمانج فەتاح