بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داهاتی كوردستان بەرزدەكاتەوە

بەپێی زانیارییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ڕابردوو (كانوونی یەكەم) ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی گەیشتووەتە 491 هەزار بەرمیل كە بەراورد بە تشرینی دووەم ئاستی زیادبوونی 6% بووە.

تێكرای بەهای نەوت لە مانگی ڕابردوو 48 دۆلار بووە، لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان بە نزیكەی 8دۆلار كەمتر نەوتەكەی دەفرۆشێت، واتە هەرێمی كوردستان بە رۆژانەی 491 هەزار بەرمیل نەوت لەمانگی ڕابردوو 14ملیۆن و 730 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە كە دەكاتە 589ملیۆن و 200 هەزار دۆلار.

بەهای نەوت ئەمرۆ چوارشەممە 57دۆلاری تۆماركردووە، ئەگەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەهەمان شێوەی مانگی ڕابردوو وەربگرین و نەوتی كوردستان بەكەمتر لە 8دۆلار لە بازاری جیهانی ئەژمار بكەین كوردستان لە ئێستادا داهاتی نەوتەكەی رۆژانە دەگاتە 24ملیۆن و 59هەزار دۆلار و مانگانە 721ملیۆن و 770 هەزار دۆلار.

بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە

ھەواڵی زیاتر