ڕووبار کاکەیی دووەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە

ڕووبار ڕه‌شید کاکه‌یی دووه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی (ناسنامه‌) تۆمارکرد که‌ بە شێوەزاری ماچۆیی کاکه‌ییه‌کان وتوویەتی و  به‌رهه‌مه‌که‌ وه‌ک شانازیی بوونی کاکه‌ییه‌کان له‌ کوردستان و عێراق به‌ کوردبوونی خۆیانه‌وه تۆمارکراوه‌.

رووبار کاکەیی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت” له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌ڕوونی په‌یامی خۆم دا به‌ گوێی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت کاکه‌یی بلکێنن به‌نه‌ته‌وه‌ و مه‌زهه‌بی دیکەوە له‌ عێراق و کوردستان”.

ئاماژە بەوەشدەکات، ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییه‌که‌ی به‌شێکی له‌سه‌ر حسابی خۆمان و له‌گه‌ڵ بابیلۆن کاری بۆ کراوه‌ له‌ گوندی هاواری کاکه‌یی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و کاکه‌ییه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌ کلیپه‌که‌یدا به‌شداریان تێدا کردووه‌.

 کاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ڕه‌نج حاجی بۆ کراوه‌ و ئاوازی گۆرانییه‌که‌ له‌لایه‌ن دوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کاکه‌یی ئه‌حمه‌د هه‌یاس و ئیبراهیم فه‌تاحه‌وه‌ بۆ کراوه‌ و شیعره‌که‌ی لەلایه‌ن هۆنۆ کاکه‌ییه‌وه‌ نووسراوه‌.

رووبار رەشید کاکەیی دەڵێ” کاره‌ هونه‌رییه‌کانی من سه‌رجه‌میان په‌یام ده‌بێت و به‌جلوبه‌ره‌گی کوردی ده‌رده‌که‌وم و ڕێچکه‌ی تایبه‌تی خۆم تێک ناده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماده،‌ چونکه کاری من وه‌ک په‌یامه‌ نه‌وه‌ک فرۆشتنی کاره‌ هونه‌رییه‌کانم، ئه‌م ڕێگه‌یشم هه‌ڵبژاردووه‌ چونکه ده‌زانم هونه‌ر کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه‌، له‌م به‌رهه‌مه‌دا جگه‌ له ‌کاکه‌ییه‌کان وه‌ک خۆبه‌خش کاری میوزیکیان تێدا کردووه‌ به‌ ئامێری که‌مانچه‌ کاروان محه‌مه‌د کاری تێدا کردووه‌ و ئاراس ڕه‌فعه‌ت دابه‌شکردنی ده‌نگی بۆ کردووه‌ و کاری فۆتۆگرافه‌ر له‌لایه‌ن ستۆدیۆی خه‌یاڵی شاری که‌رکووک که‌ به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خشی کراوه‌.

ڕووبار ڕه‌شید کاکه‌یی له‌ دایکبووی ١٩٨٧ ه‌ و یه‌که‌م به‌رهه‌می به‌ناوی هاواری کاکه‌یی به‌ر له‌ دوومانگ لە ڕێگەی باڵکێشەوە بڵاوکردووه‌ کە باسی ئەو کاره‌ساتانەی دەکرد کە بەسەر کاکه‌ییەکان هاتوون.

ھەواڵی زیاتر