چەکدارێکی سەر بە تورکیا لە عەفرین کوژرا- هەواڵ
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە هێرشێکدا توانیویانە چەکدارێکی سەر بە تورکیا بکوژن.
هێزی رزگاری عەفرین لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاندووە، لە رۆژی 5ی تەمووزدا، یەکینەکانی سەر بە هێزەکەیان لەناو شاری عەفرین کەسێکیان بەناوی خالید محەمەد کوشتووە کە لەگەڵ سوپای تورکیادا کاریکردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئەو کەسە بە چەک تەقەی لێکراوە و کراوتە ئامانج چونکە کاری سیخوڕی بۆ سوپای تورکیا کردووە.