چین وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه -هەواڵ
كۆماری چینی میللی وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كیانی ئه‌مه‌ریكاییدا سه‌پاند.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، “هوا چون ینگ” له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، له وه‌ڵامی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر به‌رپرسان و كیانه‌كانی چیندا، ئێمه‌ش سزای هاوشێوه‌مان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كیانی ئه‌مه‌ریكادا سه‌پاندووه.
به هۆی دۆسییه‌ی پێكهاته‌ی ئیگۆری موسڵمان له چین، ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی چیندا سه‌پاندووه، به تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
ئه‌و به‌رپرسه چینیانه پله‌ی باڵایان هه‌یه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی سنجانی چین، كه خاوه‌نی مافی ئۆتۆنۆمییه.