پۆمپیۆ: ڕێگا نادەین نەوتی ئێران ببێتە هۆی پڕچەکبوونی حیزبوڵڵای لوبنان

هەواڵ
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بە هێچ جۆرێک رێگانادەن بە پارەی نەوتی ئێران حیزبوڵڵای ئێران ببێتە هێزێکی گەورەی خاوەن چەک، لای خۆشییەوە ئەنجوومەنی ئاسایش ئابڵوقەی چەکی سەر ئێرانی درێژ کردەوە دوای ئەوەی کەشتییەکی پڕ لە چەک و تەمەنی بۆ چەکدارە حوسییەکانی یەمەن نارد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، مایک پۆمپیۆ لەسەر دەنگۆی ناردنی کەشتییەکی پڕ چەکی ئێران بۆ لوبنان وتی: واشنتن رێگە نادات ئێران بە پارەی فرۆشی نایاسایی نەوت پشتگیری لە تیرۆر بکات، ئێستا ئێران گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆرە لە جیهاندا.

وتیشی: پیویستە لوبنان ئاگادار بێت نەکەوێتە نێو رێککەوتنێکی مامەڵەی چەک یان کڕینی نەوت لەگەڵ ئێراندا، چەنکە ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەئ ئایا ئێران چەک دەدات بە حیزبوڵڵای لوبنان یاخود نا، چونکە ئێران ناتوانێت نەوت بە هێچ کەسێک بفرۆشێت، تەنانت ئەو لایەنە حزبوڵڵاش.

پۆمپیۆ وتیشی: ئێمە بەردەوامین لە مامەڵەکردن لەگەڵ حیزبوڵڵا وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی، ناهێڵین هیچ لایەک چەکی پێبدات

مانگی رابردوو کەشتییەکی ئێرانی کە باری چەک و تەمەنی پێبوو گەیشتە کەناراوەکانی یەمەن و چەکەکانی داوەتە گروپی چەکدارە حوسییەکان، ئەمەش بووە جێی نارەزایی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئابڵوقەی چەکی سەر تارانی درێژ کردەوە.

ھەواڵی زیاتر