عێراق: بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەستگیرکران
دەزگای هەواڵگریی عێراق، دەستگیرکردنی بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدای راگەیاند.
ڕۆژی سێشەممە 2020/9/15، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو چوونەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی دارا رەئوف، لە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا، خۆی و هاوسەرەکەی و شیلانی کچیان سەردەبڕن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/15، دەزگای هەواڵگریی عێراقی رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە دەستگیر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بکوژەکان لە گەڕەکی زڕاعەی ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.