بۆ دۆزینەوەی تەرمێک سێ گۆڕ هەڵدەدەنەوە
کەسوکاری مردوویەک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی پیاوێک لە گۆڕستانێکی شاری نەجەف، سێ گۆڕ هەڵدەدەنەوە و تەرمەکەی نادۆزنەوە.
دوای ئەوەی باوکیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا و لە گوڕستانێکی نەجەف بەخاکسپێردرا، ئەمڕۆ شەممە 2020/9/12 کەسوکارەکەی بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکە و بردنی بۆ گۆڕستانێکی دیکە، سی گۆڕ و هەڵدەدەنەوە و تەرمەکەی نادۆزنەوە.
لە دوای هەڵکۆلینی چەند گۆڕێک و کە کۆتاجار تەرمی ئافرەتێک دەردەچێت، شەڕ و ئالۆزی لە نێوان کارمەندانی گۆڕستانەکە و کەسوکاری مردووەکە دروست دەبێت، بەهۆیەوە هیرش دەکرێتە سەر (کەرەڤانە)کانی گۆڕستانەکە و دەسووتێندرێن.