پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای “لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران” دەکات

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 2020/9/9 پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئاسایی خولی پایزەی ئەنجام بدات.

بەپێی راگەیەنراوی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کراوە تێیدا هاتووە، “به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئەنجام بدرێت.

ھەر بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای (لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان- عێراق) دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر