هاتوچۆی هەولێر هۆشداری لەبارەی توک توک دەدات
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی کڕینی (توک توک)ەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان شارەکە دەدات.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند “توک توک، ئەو گرێیەی کە خەریکە وەکو شێرپەنجە شەقامەکانمان داگیر بکات، تکایە خۆتانی لێ بە دوور بگرن و نەیکڕن“.
وتەبێژەکەی هاتوچۆ دەشڵێت “هەر کاتێک (توک توک) بەدەستتانەوە بێت دەستی بەسەر دادەگیرێت و پێتان نادرێتەوە، ئێمەش نامانەوێت ئەو کارە بکەین، بەلام بوونی نایاسایی ئەم جۆرە هۆیەی وامان لێ دەکات ئەو کارە بکەین”.