کارمەندێکی بەرگری شارستانی خۆی کووشت
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 کارمەندێکی بەرگری شارستانی ناحییەی باوەنوور لەکاتی دەوامدا بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو کارمەندە تەمەنی 30 ساڵە و لەکاتی ئەرکدا بە چەکەکەی خۆی کە لە جۆری کڵانیشکۆفە خۆی کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری خۆ کووشتنەکەی نەزانراوە و لێکۆلینەوەی تێدا دەکرێت.