نێچیرڤان بازرانی و به‌رهه‌م ساڵح جەخت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه‌ و باسیان لە چۆنیەتی تێپەڕاندنی قەیرانەکان و زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکاندا کرد.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کۆوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/2 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی کۆماری کووبوونەتەوە.

ھەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێم، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە ھەڵومەرجی سیاسی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ گرنگی یەکخستنەوەی تواناکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و زاڵبوون بەسەر ناکۆکیەکاندا بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه‌.

دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که ‌و جیهان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

ھەواڵی زیاتر