ئەمریکا شەش ملیۆن بەڵگەنامەی گەڕاندەوە بۆ عێراق
رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی شەش ملیۆن بەڵگەنامەی حزبی بەعسی گەڕاندەووەتەوە بەغدا و پێدەچێت بەشێک لە بەڵگەنامەکان پەیوەندییان بە کوردەوە هەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/1 رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ناردنەوەی ئەو بەڵگەنامانەی وەک نیازپاکی بۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ناوە و شەش ملیۆن بەڵگەنامەی گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق.
بەگوێرەی سەرچاوەکە ئێستا لە شوێنێکی نهێنی هەڵگیراون و لە لایەم تیمی تایبەتەوە پاسەوانی دەکرێن.
لە ساڵی 2008 دامەزراوەی هۆڤەری سەر بە زانکۆی ستانفۆرد لە ڤێرجینیای خۆرئاوا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رایگەیاند، “دەستەی پاراستنی بەڵگەنامەکان لە ئەمریکا بەهاوکاری دەزگای پەیوەندی پاراستنی کەنەدی، بەڵگەنامەکانیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتی عێراق، کە پێشتر بەڵگەنامەکان بۆ پاراستنیان لە عێراقەوە گواسترابوونەوە بۆ ئەمریکا”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا پێش نزیکەی 15 ساڵ و لە کاتی پەرەسەندنی گرژییە ناوخۆییەکانی بەغداد، ئاشکرایکرد کە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی جۆراوجۆری حزبی بەعسی لە ئەمریکا پاراستووە.