وەزیری دارایی عێراق: شاندێکی هەرێم دێتە بەغدا
وەزیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بریاره شاندێک سەردانی به‌غدا بکات.
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی بودجه ته‌واو ده‌كه‌ین له كۆتاییه‌كانی مانگی 9 پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ین.
وەزایری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، باس له دۆسیه‌ی ستراتیژی له نێوان هەرێم و ناوەند كراوه، هەروەها وا بریاره شاندێك له هه‌ولێره‌وه سەردانی به‌غدا بکەن. لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا وتی “دۆسیه ههڵپهسێدراوهكان تاوتوێ ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌دۆزینه‌وه، هەروەها له پرۆژه بودجه‌دا جێگیری ده‌كه‌ین.