عێراق: گەشتیاران ناتوانن سەردانی تورکیا بکەن

توركیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان وڵاتەكەی و عێراقی تا رۆژی 1ی 10ی 2020 درێژكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/31 دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراقی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاران دەكەینەوە كە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق – تورکیا بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی، تاوەکو ئێستا هیچ هۆكارێک بۆ درێژكردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی گەشتییە ئاسمانییەكان لە لایەن تورکیاوە نەخراوەتەڕو.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، عێراق لە ڕێگەی دیپلۆماتییەکانەوە کار بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییانی خۆی دەکات لە وڵاتی تورکیا

ھەواڵی زیاتر