سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات

ئاژانسی هەواڵی فڕانس پڕیس ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 2020/9/2 ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا دەگاتە عێراق.

وا بڕیارە لەو سەردانەکەیدا ئیمانوێل ماکرۆن، لەگەڵ مستەفا کازمی و ژمارەیەک لە سەرکردەیەکی سیاسی و کاربەدەستانی عێراق كۆببێتەوە، هەروەها بەر لەو گەشتەی بۆ عێراق، بریارە جارێکی تر و لە ماوەی مانگێکدا بۆ ئاگەداربوون لە ڕەوشی دوای تەقینەوەکەی بەیرووت کە نزیکەی 200 کەس تێیدا گیانیان لە دەستدا نزیکەی 6000 هەزار کەس بریندار بوون، سەردانی لوبنان بکاتەوە.

سەرۆکی فەڕەنسا بەرپرسانی لوبنان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئەنجامدانی چاكسازی لەو وڵاتە هاندەدات.

ھەواڵی زیاتر