لە شەڕێکدا 11 کەس کوژران
بەهۆی شەڕی نێوان دوو ھۆز لە قەزای حوسەینیەی باکووری شاری بەغداد، یانزدە کەس کوژران و شەڕەکەش بەردەوامە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا یانزدە کەس کوژراوە و چەند چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ھێزی ئەمنی و سوپای عێراق بۆ دامرکاندنەوەی شەڕەکە ھێزی سەربازی بەکار دێنن.

