وەزیری کشتوکاڵ: ھۆڵەندا لە بواری کشتوکاڵ ھاوکارمان بووە

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند “كارە هاوبەشەكانمان لەگەڵ شانشینی هۆڵەندا بەردەوامی دەبێت”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/27، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازیکرد لە ویلیام نیکۆلاس، کۆنسوڵی شانشینی ھۆڵەندا و وتی”هۆڵەندا لە راهێنان بە جوتیاران و پێدانی نوێترین زانیاری و تەكنەلۆژیای سەردەم لە بواری كشتوكاڵ هاوكارمان بووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە كونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویكرد.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، زیادكردنی كاری كۆمپانیا هۆڵەندیەكان و هێنانی تەكنەلۆژیای كشتوكاڵی بۆ هەرێمی كوردستان بە هاوكاری كۆنسوڵخانەی هۆڵەندا كاری لەسەر دەكەین، هەروەها لە قتونانی بەرهەم و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی جوتیارانمان هەنگاوێكی ترە.

ھەواڵی زیاتر