فرۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ھاوڵاتی دەکوژێت
لە ئاكامی بۆردومانكردنی گوندێكی سەر بە كۆمەڵگای خانسوور لە شەنگال، دوو هاوڵاتی كوژراون.
شانەی ئەمنی عیراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/26، ئاماژەی بەوەكردووە “لەئاكامی بە ئامانجكردنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئاپ لە لایەن فڕۆكە جەنگیەکانی توركیا لە گوندێکی كۆمەڵگەی خانسوور لەباكوری شەنگال، دوو هاوڵاتی سڤیل كوژراون”.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لەو هێرشەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە رزگاری بووە.
چەند مانگێکە توركیا ئۆپراسیۆنی لە نێو خاكی باشووری كوردستان بە چڕی دەستپێكردووە، ئەوەش بە پاساوی هەبوونی پارتی کرێکاران (پەکەکە) لە ناوچەکاندا.