دوای پێنچ ڕۆژ تاوانبار دەستگیر کرا
لە پێجشەممەی ڕابردوو 2020/8/20 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی مەخموور لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەلگرێک ڕوویدا و بەھۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ھەولێر، ئەو شۆفیرەی بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتییەک بەناوی (مەھدی سەعدی حەسەن) دەستگیر کراوە.
ھەر بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە، لە ڕۆژی پێنجمشەممە ڕابردوو 2020/8/20 لەسەر شەقامی مەخموور لە شاری ھەولێر، بارھەرڵگرێک خۆی بە ماتۆرسکیلێکدا دەکێشێت و بەھۆیەوە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانلەدەستدەدات، دواتر شوفێری بارھەڵگرەکە ھەڵدێت.
ئاسایشی ھەولێر دەڵێت “ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/25 تیمەکانی لێکۆلینەوە و بەدواداچوون، توانیان بارھەڵگرەکە و تاوانباری ڕاکردوو بەناوی (ک.م.أ) دەستگیر بکەن.