بڕی 800 هەزار دۆلار هاوكاری هەرێمی كوردستان دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/25، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا وتی “هەندێک ئامێری دروستکردنی ئۆکسجین و پێداویستی تاقیگەیی، لەگەڵ ژمارەیەك ئامبوڵانس و پێداویستی پزیشكی لە لایەن رۆب رۆڵەر، كۆنسولی گشتیی ئەمریكا، رادەستی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كرا و هاوکارییەکە بە 800 هەزار دۆلار مەزەندە دەكرێت”.

وەزیری تەندروستی وتیشی “بۆ تیپەڕاندنی ئەو دۆخەی هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە، چەند جارێك لەگەڵ رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆنسوڵخانەكان كۆبووینەوە، چونكە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی بەرزبوونەوەی رێژەی مردندایە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/25 لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووینەوە لەسەر ئەوەی یوئێن بڕیاریداوە هەر كەسێك لە ستافەكانیان تووشی نەخۆشی كۆرۆنا ببن، بیانگوازنەوە بۆ هەولێر و نەخۆشخانەیەك تەرخان دەكرێت كە لەر رێورەسمێكدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژوو دەكرێت لەسەر ئەم بابەتە”.

رۆب وۆڵەر- كۆنسولی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، لەکاتی پێشكەشكردنی كەلوپەل و پێداویستییە تەندروستییەكان وتی “ئەم ئەمبوڵانسانە یارمەتی پەنابەرانی دەدەن لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک.

ھەواڵی زیاتر