کازمی بەرەو عەممان بەڕێکەوت
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/25، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی (عیراق-ئوردن-میسر) بەرەو عەممان ـی پایتەختی ئوردن بەڕێكەوت.
وا بڕیارە مستەفا كازمی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كۆبێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان هەر سێ سەرۆک (مستەفا كازمی و سیسی و شا عەبدوڵا) لەسەر هاوکاری ئابووری و هاوبەشی نێوان ئەو سێ وڵاتە دەبێت، هەروەها کار
لەسەر پتەوکردنی وەبەرهێنان و بازرگانی دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەوەرێکی گفتوگۆیەکە بریتی دەبێت لە بابەتی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە.