مەلا کرێکار: خەڵکی وام لەگەڵە لەسەر لایکێک بە یاسای دژە تیرۆر حوکمدراوە

مەلار كرێكار لە زیندانێکی وڵاتی ئیتاڵیاوە دەڵێت: بە گشتی لە بارودۆخی زیندانەكە ڕازیم، بەڵام لە ئەدای دادگاكانیان ڕازی نیم، وەک سیستەم بستێک لەملای سیستەمی دادگاکانی میسرەوەیە، دادوەر هەرچی بیەوێت بڕیاری لەسەر دەدات و ئەوەی گوێی لێ نەگیرێت زیندانییەكە و پارێزەرەكەیەتی.

خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/24 کاتژمێر 9ـی پێشنێوەڕۆ لە ڕێگەی سکایپ بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە كوردی و بێ بوونی چاودێر و وەرگێڕ، قسەمان لەگەڵ مەلا كرێكار كرد و ئەویش باسی بارودۆخی خۆی لە زیندانەكەی بۆ كردین.

ھەر وەک خالید رەنجدەر دەڵێت “مەلا كرێكار وتی: ئاسایشی زیندانەكە تووندوتیژە و بۆ هەر زیندانییەك بەلای كەمەوە (3) پاسەوان دانراوە. هەروەها وتییشی “ڕۆژانە (7) کاتژمێر بۆ وەرزش و جموجوڵی لە دەرەوەی ژوورەكەیەتی.

مەلا كرێكار باسی لەوەشكردووە كە خەڵكی وا لە زیندانەكەدا هەیە لەسەر لایكێك بە یاسای دژە تیرۆر حوكم دراوە، یان خەڵك هەیە لە ئەوروپاوە چووەتە میسر و لەوێ چوار پەنجەی دەستی بەرزكردووەوە و وتوویان ئەوە ئاماژەیە بۆ مەیدانی رابیعەی عەدەوی و، بە یاسای دژە تیرۆر حوكم دراوە.

خالید ڕەنجدە دەشڵێت “مەلا كرێكار باسی ئەوەی بۆ كردین كە لەو بەشەی ئەوی لێیە، خەڵكی بیانی تریش ھەیە، بەتایبەتی موسوڵمان. مەلا کرێکار لەوێ وانەی قورئان و زانیارییان پێ دەدات لەسەر ئیسلام.

ھەواڵی زیاتر