بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/24، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێکەوە دەکەن.

باڵکێش زانیویەتی کە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئەو واژۆیەی چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەبێت، بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کردوویانە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کردووە و بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات.

ھەواڵی زیاتر