پارێزگاری هەڵەبجە: هەڵکوتانە سەر بارەگا حکومی و حیزبییەکان دەستێکی تێکدەرە
پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاکە لەسەر ئالۆزییەکانی شەوی ڕابردوو کۆبووەوە.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، لە دیوانی پارێزگارکە بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و بەرپرسانی ئەمنی پەیوەندیدار بە ئاڵۆزییەکانی شەوی ڕابردوو کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند “هەڵکوتانە سەر بارەگا حکومی و حیزبیەکان، دەستێکی تێکدەرە و دوورە لە ئامانجی خۆپشاندەران”.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەم شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لە هەموو عورفێکی مەدەنی و هەڵەبجەییانە و هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی دەگرینەبەر و دەستبردن بۆ مەلەفاتی حکومەت و دامودەزگاکان ناچێتە چوار چێوەی خۆپیشاندانەوە داواکاری خەڵکیش نیە.
ئازاد تۆفیق وتیشی “داوا دەکەین خۆپیشاندانەکان بە مەدەنی بکرێن و دوور بخرێنەوە لە ئامانجی تایبەت و تێکدەرانە”.