بەسام عەلی: جێگەی گومانە تەنها تەقە لە بارەگای پارتی کراوە
شەوی ڕابردوو چەند خۆپیشاندەرێک هەڵیانكوتایە سەر ژمارەیەك باڵەخانەی حكومی لە پارێزگای هەڵەبجەو سووتاندییان، هەروەها هەندێكی دیکەیان بەردبارانكرد، لە ئاکامی ئەم هێرشانە زیانێكی زۆر بەو باڵەخانانە گەیشت.
بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگای لقی 12 كراوە و دەشڵێت ” بە ناچاری بە پاسەوانەكانمان وت تەنها تەقە بەسەر خۆپیشاندەرانەوە بكەن.”
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/8/23 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و شوێنی فیشەكەكانیش بەسەر باڵەخانەكەوە دیارن، بۆ راگرتنی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە داوامان كردووە تەقە بەسەر خۆپێشاندەراندا بكەن.
بەسام عەلی وتیشی “جێگەی گومانە كە تەنها تەقە لە بارەگای پارتی كراوە”.