پێشبینی دەکرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆل بکرێت

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ھیوا خوازە تا ساڵی 2022 كۆرۆنا لە جیھان كۆنترۆڵ بكرێت و خەڵكی وڵاتان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەبنە قوربانی.

تێدرۆس ئادانۆم، بەڕێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ئەو ماوەیەی بۆ كۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکراوە، هاوتایە لەگەڵ ئەو ماوەیەی سەدەیەك لەمەوبەر ڤایرۆسی “ئیسپانی” پێ كۆنترۆڵ كرا.

بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی دەشڵێت “ئەو سەركەوتنانەی لە ماوەی رابردوودا لە بەرامبەر ڤایرۆس و نەخۆشییەکان تۆمار کراون، نابێت خەڵك لە گرتنەبەری رێوشوێنە خۆپارێزییەکان سارد بكاتەوە، چونكە دووبارە دەتوانێت تەشەنە بكات.

بە گوێرەی قسەکانی تێدرۆس ئادانۆم، لە داهاتوودا باشترین ئامراز بۆ كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤاکسینەکەیەتی كە بەرهەم دەهێنرێت و چەند وڵاتێک بەكاری دەهێنن، ئەمەش چارەسەری نەھێشتنی ڤایرۆسەکە نییە.

بە پێی دوایین ئاماری کۆرۆنا، ژمارەی تووشووانی ڤایرۆسەکە لە جیھان نزیكەی 23 ملیۆن و 140 ھەزار کەسە و زیاتر لە 800 هەزار كەسیش بەھۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەستداوە.

ھەواڵی زیاتر